سەرەکی » وەرزش » پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ‌لووتكه‌دا

پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ‌لووتكه‌دا

یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان هه‌نگاوێكی تری ناو به‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ی‌ یارییه‌كان، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چووه‌ لووتكه‌ی ریزبه‌ندی و دهۆكیش پله‌ی دووه‌می گرت.
تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ‌ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ ئه‌م خوله‌ سه‌ركه‌وتووه‌و میوانی نوێی خوله‌كه‌یه‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش درێژه‌ی به‌ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی داو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی 3-1 له‌ ئاراراتی برده‌وه‌و ئێستا به‌ یه‌كسانبونێك و سێ بردنه‌وه‌ 10 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌ و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گشتی گرتووه‌.
تیپی یانه‌ی دهۆكیش ركابه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه‌ به‌وه‌ی ئه‌میش وه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا 1-0 له‌ شیروانه‌ی برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی بوون به‌ 10 خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌دوای پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌یه‌.
هه‌رله‌م هه‌فته‌یه‌دا ته‌نیا یانه‌یه‌كی تر توانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دهۆك یارییه‌كه‌ی خۆی بباته‌وه‌ ئه‌ویش ئاكرێیه‌ كه‌ ئه‌م له‌یاریگای خۆیدا 1-0 له‌ هه‌ندرێنی برده‌وه‌.
هه‌رچی چوار یارییه‌كه‌ی تری خوله‌كه‌یه‌ به‌یه‌ك ئه‌نجام (1-1) كۆتاییان هات كه‌ ئه‌م یارییانه‌ بوون:
*پ.هه‌ولێر(1-1) زێره‌ڤانی.
*هه‌ولێر(1-1) ده‌ربه‌ندیخان.
*زاخۆ(1-1) گازی باكور.
*برایه‌تی(1-1) نه‌ورۆز.
یه‌كێتیی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له‌په‌ڕه‌ی تایه‌بتی خۆی له‌ فه‌یسبوك یاریه‌یكانی هه‌فته‌ی پێنجه‌م و دوا ریزبه‌ندی خوله‌كه‌شی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ن.
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌م
پێنجشەممە- 15/11/2018
*دهۆك × هەولێر
*نـەورۆز × زاخـۆ
*هەندرێن × ئارارات
*گازی باكوور × ئاكرێ
*دەربەندیخان × برایەتی
هەینی-16/11/2018
*پێشمەرگەی هەولێر× شێروانە
*زێرەڤانی×پێشمەرگەی سلێمانی
یارییه‌كان سه‌عات 2:30 ده‌ستپێده‌كه‌ن.

 40 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*