سەرەکی » وەرزش » بیلی بۆڵت پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆر كرۆسی برده‌وه‌

بیلی بۆڵت پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆر كرۆسی برده‌وه‌

ناسان واتسۆنی به‌ریتانی دواین قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی ماتۆڕسواری سه‌ر گۆڕه‌پانی خۆڵی برده‌وه‌ كه‌ به‌ رێد بۆڵ مۆتۆر كرۆس ناسراوه‌و له‌ هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو بیلی بۆڵتیش خه‌ڵاتی پاڵه‌وانی جیهانی پێدرا.
شاری لاهای هۆڵه‌ندا میوانداری دواین قۆناغی رێد بۆڵ نۆك ئاوتی مۆتۆر كرۆسی كرد كه‌ به‌ریتانیه‌كان به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی قۆناغه‌كه‌ بكه‌ن.
دوای سه‌عاتێك پاڵاوتان ناسان واتسۆنی به‌ریتانی توانی خێراترین ماوه‌ له‌نێوان 750 ماتۆڕسواری تۆماربكات و سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی كۆتایی.
له‌ ماوه‌ی‌ 2 سه‌عاتی قۆناغی كۆتایش سه‌ره‌تا گلین كالدین هۆف چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و نزیك بوو له‌وه‌ی‌ هانده‌ره‌ هۆڵه‌ندیه‌كان دڵخۆش بكات و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له‌ سه‌عاتی كۆتایی سووڕانه‌وه‌یه‌كی نوێ زیادكرا كه‌ به‌ربه‌ستی قورس له‌ خۆ ده‌گرێت به‌هۆیه‌وه‌ گلین پێشه‌نگی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی واتسۆن له‌ده‌ستدا.
واتسۆنی 24 ساڵ توانی بۆ یه‌كه‌م جار قۆناغی كۆتایی بباته‌وه‌ و قه‌ره‌بوی پله‌ی دووه‌می ساڵانی 2015 و 2016 بكاته‌وه‌. پله‌ی دووه‌میش بۆ گلین بوو.
بیلی بۆڵتیش هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م قۆناغه‌ پله‌ی دوانزه‌یه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی برده‌وه‌ و پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میش بۆ به‌ریتانیه‌كان بوو.

 41 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*