ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنینه‌وه دیمانه‌یه‌كی دوور و درێژی ئه‌دیب نادره به‌هاوكاری سه‌باح ره‌نجده‌ر له‌گه‌ڵ چیرۆكنووس و رۆماننووس و شێوه‌كار عه‌بدوڵڵا سه‌راج كه زیاتر له نیوه سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ چیرۆك و رۆمان و شێوه‌كاریدا ده‌ژی و شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ هه‌ریه‌ك له‌و سێ بواره و له رێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانه‌وه باسی هه‌رسێ بواره‌كه ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی نووسینی و یادگارییه‌كانی ئه‌و سێ بواره‌ش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
به‌شی سێیەم و کۆتایی
ئاماده‌كردنی: ئه‌دیب نادر
ئه‌دیب نادر: ئه‌و پرسیاره‌ی كردم، كه باسی كه‌لیماتی موتهقاتیعه و ئه‌وانه‌م كرد، مه‌به‌ستم ئه‌و خوێنه‌ره‌یه، چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه چێژ وه‌رگرێت له نووسینه‌كانی تۆ، له ده‌قه‌كانی تۆ؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌وردیی بخوێنێته‌وه، خوێنه‌ری ئه‌مڕۆ ده‌بێ هه‌ڵبژێرێ، چونكه ئه‌وه‌نه شت له بازاڕ هه‌یه ده‌بێ نووسه‌ره‌كان بناسێ و پێشتر شاره‌زایی له‌سه‌ریان هه‌بێ، هه‌ڵبژێرێ.
ئه‌دیب نادر: به‌ڕای تۆ بۆچی هه‌تا ئێستا نووسه‌رانی نه‌وه‌كه‌ی ئێوه قسه‌یه‌كیان نییه ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی نه‌وه‌كه‌ی دوای خۆیان؟ ئایا له‌وه‌وه دێ كه شانازی به‌وانه‌وه ناكه‌ن كه درێژه به‌و هونه‌ره ده‌ده‌ن كه ئێوه ڕچه‌شكێنی بوون؟ هه‌تا ئێستا بۆ نموونه هه‌ڵسه‌نگاندن نییه لای نه‌وه‌كه‌ی ئێوه بۆ نه‌وه‌ی دوای ئێوه.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه..مه‌رج نییه چیرۆكنووس، یان رۆماننووس هی پاش خۆی هه‌ڵبسه‌نگێنێ، ئه‌وه ئیشی ره‌خنه‌یه، به‌ڵام من هه‌میشه وتومه وه‌كو ئاماژه‌مدا، وتم ئه‌و سێكوچكه‌یه هه‌یه، برایم ئه‌حمه‌د هه‌یه بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر ده‌ساڵان بڕۆینه دواوه، ئه‌وا زۆر ناو هه‌یه، ناویان بزر نییه، پاش ئێمه‌یش نه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ناڵێم هه‌مووی، به‌ڵام سه‌دا حه‌فتای نه‌وه‌ی دوای نه‌وه‌د بۆ دووهه‌زار، ئه‌م ده ساڵه، من حوكمێكی ته‌واو ناتوانم بده‌م، چونكه له ده‌ره‌وه‌م و زۆر ناخوێنمه‌وه و بارودۆخی ته‌مه‌ن و چاوم باش نییه، ناتوانم بڕیارێكی راست بده‌م، به‌ڵام حه‌تمه‌ن نه‌وه‌یه‌ك په‌یابوون، هه‌ن، به‌ڵام زۆری خراپیش تێكه‌ڵاوی نه‌وه‌ی تازه بووه، وه‌كو بڵێین بۆته كێشه و قه‌یرانی چیرۆكی كوردی، كه كاك- جه‌لیل- ئاخ و داخێتی به‌ده‌ست ئه‌و زۆری بڵاوكراونهوهیهوه، ئه‌وه‌ش بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ زۆر و بۆریی رۆژنامه، وه‌رزنامه، حه‌فته‌نامه، گۆڤار، هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێ هینه‌كه‌ی بارگاویی بكات به چیرۆك و به شت، چاك و خراپ هه‌ر پڕی كات، ئه‌وه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان. هۆكارێكی كه‌یش ره‌خنه‌یه، ره‌خنه لاناكاتهوه، چاك و خراپ دیار نییه.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: كاك ئه‌دیب وتی هه‌ڵسه‌نگاندن نییه، به‌ڵام تۆ له زیاتر له یهكدوو چاوپێكه‌وتنی خۆت، دوای خۆت سێ كه‌س هه‌ڵده‌بژێری، له‌و سێ كه‌سه تێناپه‌ڕێ.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: توخوا پێم بڵێ كێ و كێن.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: جه‌لیل كاكه‌وه‌یس، شێرزاد حه‌سه‌ن، غەفور ساڵح.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: سه‌ڵاح عومه‌ریش.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: له دوو سێ چاو پێكهوتنت هه‌ر ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه ده‌كه‌یت.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ، ئه‌وانه پێش راپه‌ڕین خوێندوومنه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی دوای ئه‌وان، زۆر شاره‌زا نیم لێیان، حه‌تمه‌ن ئێستا جه‌ماعه‌تێ په‌یابوون من ناوه‌كان ناتوانم له‌بیرم بێ، به‌تایبه‌تی له كاروان، له رامان، چیرۆكیانم خوێندۆته‌وه. به‌س ناتوانم ناوه‌كان بڵێم ئێستا.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: با بڵێین مامۆستا له‌و نه‌وه نوێیه‌ی كه باسیان ده‌كه‌ین ئه‌دیب نادر، كاروان كاكه‌سوور، عه‌تا محه‌مه‌د، دانا فایه‌ق، سیامه‌ند هادی، توانا ئه‌مین.. چیرۆكی جوانیان هه‌یه. تا چه‌ند ئه‌مانه‌ت خوێندۆته‌وه، هه‌ستت به‌وه كردووه جیاوازیت.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌خوا پێشتر.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌ستت كردووه جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵ تۆ هه‌یه؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌مانه‌م خوێندۆته‌وه به‌گشتیی وه‌كو ئاماژه‌ت دا به ناوه‌كان. له گۆڤاری هه‌نار، رامان، جاران له كاروان، ئه‌وانه‌م خوێندۆته‌وه تاك و ته‌را، به‌ڵام وه‌كو وتم ته‌مه‌ن، مه‌سه‌له‌ی ته‌ندروستی چاوم، دووری وڵات و ده‌ست نه‌كه‌وتن، ئاخر چاوم وای لێم كردووه ناتوانم ئینته‌رنێت ته‌ماشا بكه‌م.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: یانی له‌و تاك و ته‌رایانه‌ی خوێندوته‌ته‌وه، هه‌ستت كردووه ئه‌زموونی ئه‌وان جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ئێوه؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا.تا ڕاده‌یه‌ك.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئه‌و جیاوازییه چییه؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌و جیاوازییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان زۆرتر ده‌یانه‌وێ زاتییه‌تی خۆیان دروست بكه‌ن، زاتییه‌تی خۆیان. ئێمهگهلیش، نه‌وه‌ی ئێمه‌یش، هه‌وڵمان ده‌دا بۆ میلله‌ت و گه‌ل بنووسین.
ئه‌دیب نادر: یانی با بڵێین ئێوه بابه‌تگه‌رایانه زیاتر بۆی ده‌ڕۆیشتن.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م دا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌وانه سیاسه‌تیان ده‌كرد، ئێمه‌یش تا راده‌یه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی حزبی به‌عسمان ده‌كرد زه‌برمان لێده‌وه‌شاند و ده‌مانویست. هه‌ست ده‌كه‌یت. سه‌یر ده‌كه‌ی پهیینم وتووه به هه‌زار ڕمووز. له حه‌رامه‌كان، چی پێ ده‌ڵێن، له تابۆكانم داوه، له تابۆی ئاینیی بێ، سێكسیی بێ، سیاسیی بێ داومه. به‌ڵام هه‌ر وه‌كو له چاوپێكهوتنێكمدا ده‌ڵێم، له بۆشاییه‌كه‌وه، خشكهییانه لێم داون، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بتوانم بڵاوی بكه‌مه‌وه و بیگه‌یه‌نمه خه‌ڵك، دووه‌میش زه‌ره‌ری بۆم نه‌بێ. به‌ڵێ به‌ڵام نه‌وه‌ی دوای ئێمه ئه‌گه‌ر له ئێمه جیاوازتر نه‌بێ و ئێمه تێنه‌په‌ڕێنێ كه‌واته نه‌وه نییه. ده‌بێ ئێمه تێپه‌ڕێنن و حه‌زیش ده‌كه‌م تێمپهڕێنن.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: وه‌ڵڵا ئه‌وه راستگۆییه.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م تێمپهڕێنن و بڵێن عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج مودێلی كۆنه، به‌ڵام ئێستایش ره‌خنه‌گر هه‌یه ده‌ڵێ ئێوه ماون، تۆش ماوی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش كه‌م نییه بۆم. په‌نجا ساڵه، په‌نجا و پێنج ساڵه ده‌نووسم.
ئه‌دیب نادر: مامۆستا بابه‌تی چیرۆكه‌كانت، ته‌نانه‌ت بابه‌ته ئاساییه‌كانیش زۆر ناڕوونن، ته‌مومژێكی چڕ ده‌وریان ده‌دات، ئه‌مه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له به‌كارهێنانی زمانێكی چڕوپڕی سیمبولییهوهیه، یان..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: سیمبوڵی و هونه‌ری.
ئه‌دیب نادر: یان له‌وه‌وه‌یه كه بابه‌تێكی دیاریكراویان تێدا نییه و كردارێك، یاخود ته‌نها شه‌قڵ و گێڕانه‌وه‌یه‌كی هونه‌رییانه هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌ق ده‌دات؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆچوونی تۆ زۆر راسته، چڕكردنه‌وه و سیمبوڵاندن و ئه‌مانه، دووه‌م خۆشاردنه‌وه له چاوی سانسۆر و مقه‌ستی سانسۆر، ئه‌وه وات لێده‌كات تۆ بیچڕێنی و مۆنتاج بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانت بگه‌یه‌نی. من ڕووداوێكی جوانی مێژوویی ده‌گێڕمه‌وه، رۆژێكیان- هه‌ڵكشان به‌ره‌و لووتكه- یه‌كه‌م رۆمانم بوو، زۆر تاخیر بوو، چوار ساڵێك تاخیر بوو، یانی شه‌ست و چوار ته‌سلیمم كردووه له كتێبه‌كه نووسراوه. هه‌شتاو چوار.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵام هه‌شتاونۆ چاپ بوو، هه‌ر به عهكسیش تاخیریان كرد. له‌وه گه‌ڕێ، رۆژێكیان چووم بۆ لای- موسڵیح جه‌لالی- كه به‌ڕێوبه‌ری گشتیی بوو ئه‌و وه‌خته، به حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌مناسی كه‌ركوكییه و كۆن شیوعی بوو، ده‌مناسی، كه شیوعی بوو بڵاوكراوه‌ی ده‌دا پێم، ئه‌و وه‌خته من ماركسی و شتی وابووم ساڵی په‌نجاكان، به حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ركوكییه و خزمێكی جهلالیشمان هه‌یه، ئه‌وه یانی نزیك بووم لێی، چوومه لای گله‌یی لێبكه‌م بۆچی كتێبه‌كه‌م ده‌رناچێ. ده‌ق قسه‌ی ئه‌و ده‌گێڕمه‌وه، وابزانم له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ره‌نگه كاك سه‌باح له‌بیری بێ وتوومه. وتی كاك عه‌بدوڵڵا باش جنێومان پێده‌ده‌ی، ئهمانشۆیتهوه- یانی مه‌به‌ستی حزبی به‌عس بوو، به‌ڵام وا جوان ده‌یڵێیت هه‌م نه تۆ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بی، نه ئێمه‌یش. یانی ده‌توانین بڵاوی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه لێره به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشاردنه‌وه‌ش هه‌یه له سانسۆر. ده‌شمتوانی بڵاوی نه‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ بڵاوبێته‌وه، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ده‌متوانی له‌وه توندتر و باشتریش بینووسم، به‌ڵام بڵاونهدهبووهوه، ده‌مگوت، وه‌كو ده‌ڵێن، زه‌ره‌ر له نیوه‌ش بگه‌ڕێته‌وه باشتره. بۆیه مه‌به‌ستم بوو شته‌كه (بگه‌یه‌نم)، بۆ نموونه باسی هه‌ڵه‌بجه‌م كردووه، له كاتی هه‌ڵه‌بجه من بڵاوم كرده‌وه كه هه‌ڵه‌بجه شه‌هید كراوه كه حوكمه‌ت و ره‌قابه‌ی حوكمه‌ت پێی نه‌زانیووه، كابرایه‌ك، ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ مێش خواردمانی، ده‌ڵێ ده‌رمانی مێش نییه، ده‌گه‌ڕێ بۆ ده‌رمانی مێش، نه‌ماوه و قات بووه، ده‌ڵێ كچێ ئافره‌ت وه‌ڵڵا دوكاندار پێمی وت بڕۆمه ئه‌و شاره، چوومه ئه‌و شاره‌یش خه‌ڵك نه‌بوو لێی بپرسم، ده‌رمان مێش نه‌ماوه، یانی هه‌ڵه‌بجه ئیباده كراوه، ئه‌وه بڵاوم كرده‌وه، ئێ ئه‌گه‌ر به ره‌مز نه‌مگوتایه چۆن بڵاو ده‌كرایه‌وه، هه‌ر ههڵدهواسرام.
ئه‌دیب نادر: مامۆستا وتمان چڕوپڕیی زمان و سیمبولیی زمان و…
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: مه‌به‌ستیشی تیایه.
ئه‌دیب نادر: بابه‌ت، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڕاستیی بابه‌تێكی دیاریكراو.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا. ده‌مه‌وێ زمانێكی تازه دروست بكه‌م.
ئه‌دیب نادر: به‌ڵێ، راسته من ستایشی ئه‌وه زۆر ده‌كه‌م. یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بابه‌تێكی دیاریكراو نییه له‌ناو چیرۆكه‌كانتدا؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: چۆن بابه‌ت نییه؟ من هیچ شتێكم نییه بابه‌تی دیاریكراوی تیا نه‌بێ، به‌ڵام..
ئه‌دیب نادر: بابه‌تێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك شته.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ، ئه‌وه مۆنتاجهكانه، ئه‌وه تازهگهرییهكهیه، نوێگهرییهكهیه، ئه‌وه، وه‌كو وتم مۆنتاج و نوێگهرییهكه و دۆزینه‌وه‌ی زمانێكی شیعریی و ئه‌مانه هه‌موو وات لێده‌كا تۆ بچڕێنی زائیده‌ن ئه‌وه‌ی كه وتم سانسۆرهكه كه چاوی زه‌قی هه‌میشه لێمان بوو، ئه‌وجا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ت پێكرد وه‌كو خۆت فه‌رمووت خوێنه‌ری به ئه‌مه‌كی باشمان هه‌ر هه‌بووه له هه‌موو شاره‌كاندا.
ئه‌دیب نادر: ئه‌مه ره‌نگه پرسیارێكی تۆزێك هه‌ستیار بێت، هه‌ندێك له ده‌قی چیرۆكه‌كانت كردارێك ده‌یانهێنێته دی. نه‌ك بابه‌ت.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: كردار، یانی چی؟
ئه‌دیب نادر: كردار، یانی كرده‌یه‌ك ده‌یانهێنێته دی، كرده‌ی گێڕانه‌وه، نه‌ك بابه‌ت، كردار به ته‌نها به بێ بابه‌ت ده‌توانێ چیرۆك بخوڵقێنێ، یان هه‌ردووكیان ده‌توانن پێكه‌وه چیرۆك بخوڵقێنن؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: كاك ئه‌دیب نادری به‌ڕێز، هه‌تا ئێستا، كه له‌و پهیڤستانهم وابزانم دوو سێ وتاری تیایه باسی چیرۆكی كوردی ده‌كه‌م، لێم بپرسیت رۆمان چییه، ناتوانم پێناسه‌یه‌كی ته‌واوت بده‌مێ، ناتوانم پێناسه‌یه‌كی ته‌واوی چیرۆكیشت بده‌مێ، چونكه چیرۆك ئه‌و شتانه‌ی هه‌مووی ده‌ڵێ ئه‌وه‌شه و ئه‌وه‌ش نییه، كرداره و كرداریش نییه، بابه‌ته، بێ بابه‌تیشه، چیرۆكێك ده‌نووسی بێ بابه‌ته، هونه‌ره، شیعراندنه، یانی ده‌قه‌كه خۆی خۆی ده‌ناسێنێ. ئێستا ئه‌وه‌یش په‌یابووه، سه‌یر ده‌كه‌ی چیرۆك په‌یابووه، من زۆریش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم، نه‌ك هه‌ر شۆرت شۆرت ستۆرییه، چیرۆكی زۆر زۆر كورته، هه‌ر بڵێم چی سێ جومله‌یه، بریتییه له شه‌ش وشه، بۆ نموونه ده‌ڵێ یه‌كیان بینی له له‌نده‌ن، له پاریس یه‌كتریان خۆش‌ویست، له مۆسكۆ، بۆ نموونه، جیابوونه‌وه، ئه‌مه. وێنه‌یه، به‌سه‌رهاته، رووداوه، به‌ڵام من به چیرۆكی نازانم.
ئه‌دیب نادر: كه‌واته كرده‌ی گێڕانه‌وه و بابه‌ت پێكه‌وه پێویسته، یان پێویست نییه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌ق؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ، ئه‌م هه‌موو پێناسانه‌ی كه ده‌یكه‌ین و هه‌ر كه‌سێ، هه‌ر رهخنهگرێ ته‌عریفی خۆی هه‌یه بۆی، به‌گوێره‌ی قوتابخانه‌كان، له هه‌موو سه‌رده‌مێكیش، یا ده ساڵ جارێكیش پێناسه‌كان ده‌گۆڕێن، ئێمه مه‌به‌ستمان چیرۆكه، له حه‌فتاكان كه ده‌ماننووسی جیابوو له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان جیایه و ئێستایش دوو هه‌زار و سیانزه‌یه جودایه، ئه‌گه‌ر یه‌كێ بێت‌و وه‌كو من بنووسێ، وه‌كو جه‌لیل كاكه‌وه‌یس بنووسێ، وه‌كو ئه‌دیب نادر بنووسێ، هیچی نه‌كردووه. ده‌بێ ئه‌مانه تێپه‌ڕێنێ. زمان داڕشتن، له وێنه دروستكردن، وێناندن، له گۆشه‌نیگای تایبه‌ت، دوای هه‌مووشی دنیابینیی كه‌سه‌كه‌یه به‌رامبه‌ر به گه‌ردوون، به‌رامبه‌ر به زه‌مه‌ن، به‌رامبه‌ر به خودا، به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵ، به‌رامبه‌ر به ئایین، به‌رامبه‌ر به‌مانه ده‌بێ بۆچوونی هه‌بێ، ئه‌و نووسه‌ره، ئه‌گه‌ر بۆچوونی نه‌بێ، چی ده‌ڵێ؟ ئه‌وه. ئه‌وه بابه‌ته‌كه‌یه كه تۆ ده‌ته‌وێ بڵێی.
ئه‌دیب نادر: گرنگه شتێكی تریش هه‌یه، بابڵێین كرداری چیرۆكیی و بابه‌ت پێكه‌وه پێویست نییه بۆ به‌رجه‌سته‌بوون، به‌رجه‌سته‌كردنی چیرۆك هه‌ڵبه‌ته، یان به جۆرێكی تر با بیڵێین، ئایا كۆمپۆزیشن، یاخود بابڵێین داڕشتنێكی ڕێتۆریكی، یاخود به‌لاغی- ڕه‌وانبێژییانه- ده‌توانێ چیرۆكێكی جیاكارمان بۆ بخوڵقێنێ؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئێ ئێ ره‌وانبێژیی تیا بێ، به‌ڵام وه‌كو وتمان ده‌بێ رهوانبێژییهكهت نوێ بێ. مه‌به‌ست له‌وه‌یه. وێنه‌كان جیا بێت، گۆشهنیگاكان جیا بن، به‌ڵام وه‌كو وتمان له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا تێڕوانینێك هه‌بێ، دنیابینییه‌ك هه‌بێ، دنیابینییه‌كی شهخشیی.
ئه‌دیب نادر: مامۆستا مه‌به‌ستم داڕشتنه، چونكه به‌شێكی رووبه‌ری چیرۆكی كوردی داڕشتنه. سه‌ره‌نجام داڕشتن ده‌توانێ چیرۆك دروست بكات؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ده‌یان چیرۆكم له‌بار بردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگام، یان ته‌كنیكی ئه‌وتۆم نه‌بووه بیخه‌مه قاڵبه‌كه‌وه، به‌لامه‌وه ته‌كنیك زۆر زه‌روورییه، هه‌ر بابه‌تێكی به‌هێز چیرۆكێكی به‌هێز دروست ناكات، ده‌بێ داڕشتنێكی، یان ته‌كنیك گه‌لێكی نوێ بێ، هه‌ردوولا ئه‌گه‌ر هاریكارییان كرد سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ.
ئه‌دیب نادر: مامۆستا تۆ خۆت ته‌كنیكه‌كه هه‌ڵده‌بژێری، یان چیرۆكه‌كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێ بۆ خۆی؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌زۆری بابه‌ته‌كه هه‌ڵیده‌بژێرێ، به‌ڵام زۆرجاریش ته‌كنیكێك له مێشكمدا هه‌یه سه‌یر ده‌كه‌ی بابه‌تێكی بۆ ده‌گونجێ، به‌ڵام وه‌كو وتت به‌زۆری ئه‌و هه‌ڵیده‌بژێرێ.
ئه‌دیب نادر: یانی چیرۆكه‌كه و بابه‌ته‌كه هه‌ڵیده‌بژێرێ؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ، به‌ڵێ، ئه‌و هه‌ڵیده‌بژێرێ و من پێش ئه‌وه‌ی كه..
ئه‌دیب نادر: چونكه یهكدوو براده‌ر باسی ته‌كنیكیان كردووه لام، حه‌ز ناكه‌م ناو بێنم، زۆرجار كه سه‌باره‌ت به چیرۆك قسه ده‌كه‌ین، ده‌ڵێن زۆر خه‌ریكی ته‌كنیك و ئه‌و شتانه‌ین، به‌ڵام من خۆم ڕام ئه‌وه‌یه كه بابه‌ته‌كه و چیرۆكه‌كه خۆی ته‌كنیكی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: بێگومان نووسین، نووسین خۆی به گشتیی له چیرۆكه‌وه بۆ هه‌مووی هونه‌ری دهربڕینهكهیه، چۆن ده‌ری ده‌بڕی، تۆ ده‌توانی..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مامۆستا ئه‌دیب، له چیرۆكی كوردی، ئه‌وه‌ی من شاره‌زاییم له چیرۆكی كوردی هه‌بێ، كه‌م چیرۆكنووسی كورد هه‌یه گرنگی به ته‌كنیك بدات، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان بایه‌خ به فیكر و ته‌رحكردنی مانا ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی كه گرنگیی به ته‌كنیك داوه له چیرۆكی كوردیدا، یه‌كه‌م كه‌سیان له‌تیف حامیده، دووه‌میان عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاجه، سێیه‌میان سه‌ڵاح شوانه، ئه‌وانی تر به‌زۆری ئیشیان له مانا كردووه، له رێگای ماناوه ده‌گه‌ن به ته‌كنیكێك، یا گۆشه‌نیگایه‌كی تهكنیكئامێز، ئه‌وه جیاوازه، به‌ڵام كه ئیشیان له ته‌كنیك كردبێ، ئه‌و سیانه‌ن، ئه‌ویش به پله‌ی جیاجیا. له‌وانه‌یه تۆ تهكنیكت له‌وان زیاتر به‌كار هێنابێ.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: زۆرتر به‌كارم هێناوه، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م نه‌ختێ به ویژدان بین، ته‌كنیكی باش، ناڵێم له هه‌موو چیرۆكه‌كانی، به‌ڵام له سه‌دا سی بۆ چلی چیرۆكه‌كانی حوسێن عارف ته‌كنیكی باشیان تێدایه. بابه‌تم باس نه‌كردووه، حوسێن عارفیش با له‌یاد نه‌كه‌ین یه‌كێكه له ته‌كنیككاره باشه‌كانی حه‌فتاكان، به‌ڵام به‌رده‌وام نه‌بوو له سه‌ریان. زیاده بۆ ئه‌و قسه‌كه‌ی جه‌نابت، باسی نه‌وه‌ی تازه‌ی پاش خۆم، یانی پاش خۆم جه‌لیل و ئه‌وان دێن، وه‌كو ئاماژه‌م به چوار كه‌سه‌كه كردووه، ئاخر ئه‌و دیمانه‌یه ده، پانزه ساڵ پێشیش ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام با بڵێین ئه‌م نه‌وه تازه‌یه‌ی عه‌تا محه‌مه‌د و ئه‌وان، ئه‌وانیش زۆرجار ته‌كنیك به‌كار ناهێنن، هه‌ر یه‌كسه‌ر هاكه‌زایی ده‌چنه ناو بابه‌ته‌كه‌وه..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌ڵام بۆ نموونه دوا چیرۆكی ئه‌دیب نادر.. من و ئه‌و و میمكه ته‌مین
چیرۆكێكی زۆر ته‌كنیكییه.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئێمه زۆر گرنگیمان به ته‌كنیك دا، زۆر چاكیشه باسیشمان كرد، به‌ڵام هه‌مووی له كۆی هه‌موودا خزمه‌ت به بۆچوون و دنیابینیی تۆ ده‌كات، من تۆ ده‌خوێنمه‌وه ته‌كنیكی جوانت به‌كار هێناوه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌و ته‌كنیكه‌وه چیت پێم وت؟ چ شتێكی تازه‌ت پێم وت؟ چیت لا خوڵقاندم؟ چ پرسیارێكت لام دروست كرد؟ ئه‌مه‌یش زۆر گرنگه.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئاخر مامۆستا دوو ئاڕاسته‌یه، به‌ڕاستی ته‌كنیك ئاڕاسته‌ی خۆی هه‌یه، مانایش ئاڕاسته‌ی خۆی هه‌یه به‌ڵام هه‌ردووكیان له هه‌رێمێك ده‌گه‌نه یه‌ك، هه‌رێمی به ده‌قبوون، كامڵبوونی ده‌ق، له‌و هه‌رێمه ده‌گه‌ن به‌یه‌ك..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا.جوانسازیی.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: بۆ نموونه مارف خه‌زنه‌دار، له واتا زۆر جوان ئیشی كردووه، به‌ڵام له ته‌كنیك ئیشی نه‌كردووه.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: سه‌رده‌می ئه‌و وابوو. من پێشتر ئاماژه‌یه‌كم دا له وه‌ڵامێكی كاك ئه‌دیب نادردا وتم، ئێمه ده‌بێ به‌رهه‌می كه‌سانێك بخوێنینه‌وه وه‌كو ئاماژه‌ت دا، مارف خه‌زنه‌دار، ده‌بێ بۆ سه‌رده‌می په‌نجاكان بیخوێنیته‌وه، بۆ ئه‌و سه‌رده‌م و وه‌خته باش بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ به سه‌رده‌می دوای ساڵی دووهه‌زار حیسابی بۆ بكه‌یت، ئه‌وا …
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: یه‌ك سه‌رنجی زۆر بچووك، ئه‌ده‌ب هه‌یه ئه‌ده‌بی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هی سه‌رده‌مێكه، به‌ڵام له سه‌رده‌می مارف خه‌زنه‌داردا مۆبایل نه‌بوو. ئینته‌رنێت نه‌بوو، به‌ڵام ته‌كنیك هه‌بوو.
ئه‌دیب نادر: مامۆستا ئێستا تۆ له رابردووی ئه‌ده‌به‌كه‌ماندا بوونێكی ته‌واوت هه‌یه و ئه‌مڕۆیش هه‌ر هه‌یت، تۆ به بابه‌ت، یاخود به ته‌كنیك ده‌چیته ناو ئایینده‌ی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه بۆچوونێكی باشه و سوپاست ده‌كه‌م، به‌ڵام من ئاماژه به وته‌یه‌كی كاك ڕه‌نجده‌ر ده‌ده‌م كه پێشتر باسی كرد، من، كه زۆر حه‌زیش ناكه‌م (من) له‌ناو كه‌وانه‌دا به‌كاربهێنم، له هه‌موو چیرۆكنووسان و رۆماننووسانیش زیاتر تیۆراندنم كردووه، ئه‌وه- پهیڤستان-، ئه‌وه- با له هونه‌ر بگه‌ین-، كه زانستی ئێستاتیكایه، به‌شی دووه‌می پهیڤستان كه به ناوی- یارستان- ه‌وه ده‌رده‌چێت و هه‌مووی تیۆراندنه سه‌باره‌ت به رۆمان و چیرۆك و ئه‌مانه، كه‌م كه‌س هه‌یه له چیرۆكنووسان، بۆ نموونه، تیۆراندنیان كردبێ، نه‌یانكردووه، موكری بگره، به‌ختیار عه‌لی بگره، تیۆراندن ناكات، ئه‌مانه‌ی كه هه‌ن ناوه‌كان زۆرن با ناویان نه‌ده‌م، هه‌تا نه‌وه‌ی تازه‌یش تیۆراندن ناكه‌ن.
ئه‌دیب نادر: ده‌زانم تۆ له هه‌موویان زیاتر خه‌ریكی تیۆراندن و ئه‌و شتانه‌ی، به‌ڵام تۆ وه‌كو به‌كارهێنه‌ر و پراكتیزهكهری ته‌كنیك ده‌چیته ناو ئایینده‌ی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه، ده‌چیته ناو مێژووی چیرۆك و ڕۆمانی كوردییه‌وه، یاخود بابڵێین به بابه‌ت.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه ده‌هێڵمه‌وه بۆ حوكمی ئایینده و دواڕۆژ و ره‌خنه‌گران.
ئه‌دیب نادر: هیچی ترت نییه بیڵێیت؟ بۆ نموونه، سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی ئێمه كردمان و ئه‌و پرسیارانه و ئه‌گه‌ر ئیزافهیهكیشت هه‌یه.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: بێگومان، من ده‌مه‌وێ شتێ بڵێم، ره‌نگه هه‌رچییه‌كیش بڵێم هێشتا هه‌ر كه‌م بێ، به‌ڵام من له ڕۆمانی وابزانم- ڕه‌نگستان- ه وتوومه كتێب ده‌رده‌چێ و ماسته‌رنامه ده‌رده‌چێ و عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج و ته‌كنیكی گێڕانه‌وه، عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج و ته‌كنیكه‌كان، یان عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج و نازانم چی و چییه‌كان، به‌ڵام هیچ كه‌سێك خوێندنه‌وه‌ی هزری منی نه‌كردووه، نه‌یوتووه عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج له میانه‌ی ئه‌م ته‌كنیكه‌وه چی ده‌ڵێت؟ هیچتان نه‌وتووه، ئا وابزانم كاك جه‌لیل كاكه‌وه‌یس له وتارێكدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه، كه تیایدا ده‌ڵێ هه‌ر چه‌ندێ ره‌خنه‌گر زیره‌كیش بێت، ناگاته ئافهریدهكار، یانی ناگاته خوڵقێنه‌ری ده‌ق، چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی من خۆیشم نووسیوومه نازانم له‌سه‌ری به باشی بنووسم. وتم ئه‌زموونێكی تازه‌م كرد كه ئه‌دیبانی كه نه‌یانكردووه، هاتم خۆم له‌سه‌ر خۆمم نووسی، بۆ نموونه، ئهزموونگهم بڵاوكرده‌وه، له دوو به‌ش، په‌نجا لاپه‌ڕه‌یه و له پهیڤستانیشدا هه‌یه، ئینجا هاتم باسی رۆمانه‌كانی خۆمم كرد، له‌ناو رۆمانه‌كانمدا، له‌ناو ده‌قه‌كانمدا چی باسی رۆمانم كردووه، باسم كردن، ئاخر ئه‌وه میتا رۆمانه، له‌ناو رۆمان‌دا باسی رۆمان بكه‌یت. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی كهیشم به‌ده‌سته‌وه‌یه، به كاك ڕه‌نجده‌رم وتووه، حازریشه، به‌س ئه‌وه ماوه پاكنووسی بكه‌م، شێوه‌كاریی، هونه‌ری شێوه‌كاریی له‌ناو چیرۆكه‌كانمدا، له چیرۆك و به‌رهه‌مه‌كانمدا، ئه‌وه‌ش به‌م زووانه ئینشاڵڵا بوارم هه‌بێت و دوكتۆر رێی نووسینم بدات، ئه‌ویش بۆ بڵاوكردنه‌وه ده‌نێرم. ئه‌مه‌یش ئه‌زموونێكی تازه‌یه، خۆت باسی خۆت بكه‌یت.
ئه‌دیب نادر: بێگومان زۆر سوپاست ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌م كۆمه‌ڵه پرسیاره‌مان سه‌باره‌ت به ئه‌زموونه‌كه‌ی تۆ هه‌ندێ شتی تازه‌مان ورووژاندبێ. زۆر زۆریش سوپاست ده‌كه‌ین كه ئه‌و وه‌خته‌ت پێمان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م گفتوگۆیه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به پێچه‌وانه‌وه، من سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م، زۆر زۆریش، ئێوه شایانی ئه‌وه‌ن هه‌تاهه‌تایه ڕێزتان لی بگیرێت و پرسیارهكانیشتان كه خۆشحاڵی كردم به‌ڕاستی نائاسایی بوون و زۆر باشیش بوون.
115 جار بینراوە