سەرەکی » زانست » لاوازبوونی هەستی بۆنكردن…

لاوازبوونی هەستی بۆنكردن…

لاوازبوونی هەستی بۆنكردن نیشانەی چییە؟

بە پێی توێژینەوەیەكی زانستی نوێ، هەستنەكردن بە بۆنی نەعنا، ماسی، پرتەقاڵ، گوڵ و چەرم نیشانەیەكی سەرەتایی تووشبوونە بە خەڵەفان.
توێژینەوەیەكی نوێ توانای 3000 كەسی تەمەن 57-85 ساڵانی تاقیكردووەتەوە بۆ بۆنكردنی ئەو پێنج ماددەیە.
لە توێژینەوەكەدا 78%ی بەشداران توانایان هەبوو هەموو بۆنەكان یان لانیكەم چواریان بناسنەوە، 19% یان دوو یان سێ دانەیان دەناسییەوە، 2.2% یەك یان دوو دانەیان دەنسییەوە و 1% یشیان هیچیەك لە بۆنەكانیان نەدناسییەوە
پاش پێنج ساڵ بەدواداچوون، هەموو ئەو كەسانە تووشی خەڵەفان بوون كە بۆنی هیچ یەك لەو پێنج ماددەیەیان نەدەكرد، هەروەك 80%ی ئەوانەش تووشبوون كە لەنێو ئەواندا تەنیا بۆنی یەك یان دوو ماددەیان دەناسییەوە.
پرۆفیسۆر جایانت پنتۆ، یەكێك لە توێژەرەكان لە زانكۆی شیكاگۆی ئەمریكا دەڵێت، نەمانی هەستی بۆنكردن ئاماژەیەكی بەهێزە كە گرفتێك هەیە و زیانێكی بەرچاو لە مێشك كەوتووە.
لەدەستدانی بۆنكردن بۆ ماوەی كاتی، هۆكارەكانی سادەترن. بۆیە دەبێ تەنیا پزیشك بڕیار بدات كە نەمانی هەستی بۆنكردن لە كەسێكدا هۆكار و مەترسییەكانی چین.
بۆ كەسانی ئاسایی، دەبێت نەمانی هەستی بۆنكردن تەنیا هۆشدارییان پێبدا سەردانی پزیشك بكەن بۆ زانینی هۆكارەكەی، نەك تەنیا بەو هۆیەوە بڕیار بدەن كە ئەو گرفتە دەبێتەهۆی خەڵەفان.

 241 جار بینراوە