سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، عومه‌ر غه‌ریب‌ » هەڵكردنی ئاڵا ویستێكی كوردستانییە و لەگەڵ دەستووردا گونجاوە

كەركوك قۆناغی شۆكی تێپەڕاند

هەڵكردنی ئاڵا ویستێكی كوردستانییە و لەگەڵ دەستووردا گونجاوە

شەوی رابردووتر لە كەركوك ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرزكرایەوە. مەڵبەندی كەركوكیش رایگەیاند: كەركوك ناوچەی جێناكۆكە و بەپێی دەستووری عیراق هیچ رێگرییەكی یاسایی نییە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان.

مەڵبەندی كەركوك:مافێكی یاسایی و دەستوورییە
شەوی 8\9/1/2019، ئاڵای كوردستان لەگەڵ ئاڵای عیراق و یەكێتی لەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسی و مەڵبەندی كەركوك و كۆمیتەكانی سنووری مەڵبەندی كەركوك بەرزكرانەوە. لەوبارەیەوە راگەیاندنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا «كەركوك ناوچەی جێناكۆكە و بەپێی دەستووری عیراق هیچ رێگرییەكی یاسایی نییە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان». لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتبوو: دوای وەفاتی سەرۆك مام جەلال ئێمە لە تەواوی بارەگاكانمان ئاڵاكانی كوردستان و عیراق و یەكێتی-مان داگرت، بەڵام لە ئۆفیس و هۆڵ و شوێنی كۆبوونەوە و بۆنە نیشتمانییەكان، ئاڵای كوردستان و یەكێتی شەكاوە بووە، ئێستاش جارێكی تر بەڕەسمیی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكان دانرانەوە وەك كارێكی ئاسایی و یاسایی.
دوێنێش مەڵبەندی كەركوك بەیاننامەیەكی بە زمانی عەرەبی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەم هەنگاوە پەیڕەوكردنی مافێكی یاسایی و دەستوورییە.
هەروەك راكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، لقی كەركوكی بەرەی توركمانی لە دوو بەیاننامەی جیادا كە دوێنێ بڵاویانكردەوە، ناڕەزاییان لەوبارەیەوە دەربڕیووە.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش لەوبارەیەوە لە راگەیەنراوێكدا كە ئێوارەی دوێنێ كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، دەڵێت: باشترین رێگا ئەوەیە پرس بە دادگای باڵای فیدرالیی عیراق بكرێت.

بەدواداچوون بۆ كێشەكانی كەركوك دەكرێت
هەر دوێنێ وەفدێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی سەردانی كەركوكی كرد و لەگەڵ مەڵبەندی كەركوكدا كۆبۆوە.
دوای كۆبوونەوەكەش ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەنجومەنی ناوەندی سێ لیژنەی بۆ بەدواداچوون بۆ كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان پێكهێناوە.
رەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكیش بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەك یەكێتی قۆناغێكی نوێمان دەستپێكردووە بۆ چارەسەری كێشەكانی كەركوك. «هەوڵەكان لەسەر هەموو ئاستەكان دەخەینەكار بۆ ئەوەی بەزوویی چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی برایەتی یاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئیدارەی كەركوك دەكات

لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو رێكارانەی ...