سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » لێدوانێكی لەوەی كاك فاضڵ

لێدوانێكی لەوەی كاك فاضڵ

دۆناڵد ترەمپ كە لە هەڵبژاردندا دەرچوو باوەشی كرد بە ژنەكەیدا كەچی خاڵم ئاهی كردووە ئەگەر عەلاوەكەی بۆ بێتەوە ژنێك بەسەر خاڵۆژنمدا بێنێ‌. زاناكان بۆیان دەركەوتووە ئینسان زۆر بە ئاسانی ئەتوانێ‌ لە عەینی وەختا پیاویش بێت و ناپیاویش بێت. تەڵاقێكی تازەی بارام بەگم خوێندەوە ئەڵێ‌ هەر دكتۆرێ‌ مەشهور بێ‌ سكرتێرەكەی عەبوسە. هەموو جارێ‌ دایكم بە تەعلیقەوە بە براژنم ئەڵێ‌ دەبجوڵێ‌ ئەڵێی ئیسعافەكەی سێوسێنانی. ئەنگێلا مێركڵ وتی بۆ تێكدانی زیاتری بەینی ئەڵمانیا و ئەمریكا پێویستمان بە لێدوانێكی لەوەی فاضڵ میرانییە. هەرچەندە سەرئەهێنم و سەرئەبەم نازانم پێش دۆزینەوەی نەوت مەسئول حەزی لە چی بووە. نیوەشەو كاكم باوكمی خەبەر كردەوە وتی بۆچی ئەپرخێنی؟ وتی ئەی ئەتەوێ‌ هەی نابێ‌ نابێكەی سەی عەلی ئەسغەرت بۆ بڵێم بەدەم خەوەوە!. بڕوا ناكەم كەس بەقەد دكتۆری ددان قێزی لە ماچی ناو دەم بێتەوە. گوێم لە مامۆستا جەزای دراوسێمان بوو ئەیگو هەتا ماوم گەردنی دوو كەس ئازاد ناكەم: ئاشتی هەورامی و ئەو قوڕمساغەی بە مناڵی رەسمی سەر تەسكەرەكەی بۆ گرتم. مارك زۆكەربێرگ ئەڵێ‌ بالووكە بە لووتی ئەنجیلینا جۆلییەوە وەكو ڤیدیۆی گەعدە وایە لە فەیسبووكدا.

 159 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*