سەرەکی » زانست » ڕوسیا له‌ نێوان زه‌وی و بۆشایی ئاسماندا

ڕوسیا له‌ نێوان زه‌وی و بۆشایی ئاسماندا

ئه‌مساڵ دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ڕوسیی خۆی ده‌كێشێت به‌ زه‌ویدا و حه‌وت مه‌كۆی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماده‌ن به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان هه‌ڵبدرێن.
پسپۆڕانی كۆمپانیای (ڕوسكۆسمۆس)ی حكومیی ڕوسیا كه‌ له‌ بواری فه‌زا و گه‌ردوونناسییدا پسپۆڕه‌ هۆشداری داوه‌، له‌مساڵدا دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌و ئاژانسه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1972 و له‌ سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی ئه‌و كاته‌دا به‌ره‌و هه‌ساره‌ی زوهره‌ هه‌ڵدراوه‌ له‌ بۆشایی ئاسمانه‌، خۆی بكێشێت به‌ زه‌ویدا.
ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ ناوی(Kosmos 482) بووه‌ و كێشی 500 كیلۆگرام بووه‌ له‌ ساڵی 1972دا هه‌ڵدراوه‌ به‌ره‌و ئه‌و هه‌ساره‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ ماوه‌ی 46 ساڵه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌وه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ و زاناكانیش كۆنترۆڵیان له‌ ده‌ستداوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ پێشتر زانایانی سه‌ر به‌ ئاژانسی فه‌زایی ڕوسیا له‌و بڕوایه‌دا بوون كه‌ ئه‌و دۆزره‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی (2023-2024) خۆی ده‌كێشێت به‌ زه‌ویدا به‌ڵام پێشبینییه‌ نوێیه‌كان پێیان وایه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2019 دا ئه‌و ڕووداوه‌ ڕووده‌دات.
ئامانج له‌ ناردنی ئه‌و دۆزه‌ره‌وانه‌ هه‌ڵدانی مه‌كۆی فه‌زایی بووه‌ بۆ خولگه‌ی چاوه‌ڕوانی زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ بنكه‌ی هه‌ڵدانی ڕۆكێت، كه‌ به‌ ئاماده‌كراوی ده‌نێردران‌و بزوێنه‌ری موشه‌ك‌و دۆزه‌ره‌وه‌یان لێده‌به‌سترا.
پاشان دۆزره‌وه‌كه‌ به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی هه‌ڵده‌درا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و قۆناغه‌دا شكستی بهێنایه‌ له‌ خولگه‌كه‌ی ده‌مایه‌ و ناو ده‌نرایه‌وه‌ (Kosmos).
دۆزه‌ره‌وه‌ی (Kosmos 482)به‌ هۆی مه‌كۆی (Molniya)ی سۆڤیتییه‌وه‌ له‌ (31)ی مارتی 1972دا هه‌ڵدرا بۆ بۆشایی ئاسمان و توانی به‌ سه‌ركه‌وتوویی بگاته‌ خولگه‌ی ( چاوه‌ڕوانیی) زه‌وی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زاناكانی ئه‌و كاتی سۆڤییه‌ت شكستیان هێنا له‌وه‌ی دۆزه‌ره‌وه‌كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ی زوهره‌ هه‌ڵبده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ببێته‌ چوار به‌ش و دوای دوو ڕۆژ دووبه‌شیان له‌ خولگه‌ی نزمی زه‌ویدا له‌ نیوزیلاندا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش بڕیاره‌ له‌مساڵدا خۆیان بكێشن به‌ زه‌ویدا .
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ، كۆمانیای (ڕوس كۆسمۆس )ی فه‌زایی كه‌ ئاژانسێكی حكومییه‌ به‌ نیازه‌ ئه‌مساڵ 7 مه‌كۆی روسیی ڕه‌وانه‌ بكات بۆ ویستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تیی.
كۆمپانیای (روس كۆسمۆس) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاشكرایكرد ، بڕیاره‌ له‌ 14ی مانگی مارتدا مه‌كۆی (سویوز 12-MS)ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به‌ سێ سه‌رنشینه‌وه‌ بگاته‌ وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ بریتین له‌ ( ئه‌لكسانده‌ر ئۆفچینین ی ڕوسیی دوو ئه‌مریكیی كه‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ (نیك هیك و كریستینا كوك)ن.
له‌ 6ی ته‌مموزی داهاتوشدا مه‌كۆیه‌كی دیكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر هه‌ریه‌ك له‌ (ئه‌لكسانده‌ر سكفۆرتسۆف ی ڕوسی و لۆكا بارمیتانۆ)ی ئه‌وروپی و (ئه‌ندرۆ مۆرگنی) ئه‌مریكی ده‌گه‌یه‌نێته‌ وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تیی ، سێیه‌مین مه‌كۆی نه‌فه‌رهه‌ڵگریش كه‌ له‌ 25ی مانگی سێپته‌مبه‌ری داهاتوودا هه‌ڵده‌درێت بۆ بۆشایی یه‌كه‌مین گه‌شتیاری ئیماراتی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تیی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌مساڵدا موشه‌كی (سویۆز– 12 A) تاقیده‌كرێته‌وه‌ كه‌ دواتر مه‌كۆی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ده‌گه‌ینێته‌ وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تیی یه‌كه‌مین موشه‌كیی ئه‌زموونیش له‌ 22 ئۆگه‌ستی داهاتودا ده‌بێت.
هه‌رچی بارهه‌ڵگری ( پرۆگرێس)ی فه‌زاییه‌ ئه‌وا له‌ 4ی نیسان و 31ی ته‌مموز و 20ی دیسمبه‌ری داهاتوودا هه‌ڵده‌درێن به‌ره‌و وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تیی.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیك

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...