سەرەکی » مانشێت » پیرۆزبایی بۆ یادی یۆبیلی زیوینی بڵاوكراوەی الانصات المركزی

پیرۆزبایی بۆ یادی یۆبیلی زیوینی بڵاوكراوەی الانصات المركزی

‎‎بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی الانصات المركزی
لە یۆبیلی زیوینی دەرچوونی یەكەم ژمارەی الانصات المركزی پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم‌و هیوادارم بەردەوام بن لە خزمەتكردن.
‎بیست‌و پێنج ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمێكدا كە میدیای كوردی لەدوای ڕاپەڕین لە سەرەتای گەشەسەندنیدا بوو، ویستمان بڵاوكراوەیەكی كۆكراوەی میدیای عەرەبی لەبەردەست بێ‌و ڕۆژانە لەڕێگایەوە خوێنەرانی كوردستان ئاشنابن بە هەڵوێست‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ئەوەبوو الانصات المركزی لەدایك بوو ‌و تا ئێستا بەردەوامە.
‎ئەمڕۆ كە میدیا پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە دیوەو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ژمارەیان زیادی كردووە، پێویستە هەموو ئۆرگانە میدیاییەكان بەشێوازو ستایلی تازەوە بەردەوام بن‌و الانصات المركزی وەك هەمیشە ببێتە وێستگەیەك بۆ كۆكردنەوەی هەواڵ‌و پەیامە جیاوازەكان بەزمانی عەرەبی.
‎جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەم.
‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)

*بەڕێزان سەرنوسەر‌و رۆژنامەنوسان‌و كارمەندانی (الانصات المركزی)
لە یادی بیست‌و پێنج ساڵەی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی» الانصات المركزی»‌و یادی یۆبیلی زیوینی بڵاوكراوەكەتان، پیرۆزبایی لە سەرنوسەر‌و تەواوی رۆژنامەنووس‌و كارمەندانتان دەكەین، هەروەك پیرۆزبایی لەو ستافانەی كە لەڕابردوو تا ئێستا كاروانی دەرچوونی ئەو بڵاوكراوەیەیان درێژە پێداوە.
«الانصات المركزی» وەك بڵاوكراوەیەكی سەنگین‌و هاوسەنگ رۆڵی گەورەی گێڕاوە لەبەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەگەری كوردی‌و ناساندنی بابەت‌و هەواڵ‌و رووداوەكان بە زمانی عەرەبی.
ئومێدەوارین ساڵوەگەڕی دەرچوونی «الانصات المركزی» هاندەری زیاتر گەشەپێدانی كاری رۆژنامەوانی‌و بەرەوپێشچوونی بڵاوكراوەكەتان بێت‌و بێلایەنانەو وردبینانە رۆڵی كارا‌و كاریگەر ببینن لەگەیاندنی پەیامی هۆشیاری‌و رۆشنبیری لەهەموو بوارەكاندا.
عومەر فەتاح

*بەڕێزان سەرنوسەر‌و رۆژنامەنووس‌و كادیرانی بڵاوكراوەی (الانصات المركزی)
بەبۆنەی بیست‌و پێنجەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی (الانصات المركزی)و لەیادی یۆبیلی زیوینی هەواڵنامەكەتان جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستەدەكەم‌و هیوادارین ئەم یادە هاندەربێت بۆ پێشكەوتن‌و بەرهەمی زیاتر‌و بەردەوام بونتان لەگەیاندنی زانیاری بۆ خوێنەران.
هەواڵنامەی (الانصات المركزی) هەمیشە سەرچاوەیەكی گرنگی وەرگرتنی زانیارییە بەزمانی عەرەبی بۆ هەمووان، لەماوەی تەمەنیشیدا بە سەلیقە‌و دڵسۆزی‌و ماندوبوونی ستافە ماندونەناسەكەی، لەڕووماڵی تەواوی رووداو‌و پێشهاتە گرنگەكانی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە‌و جیهان، بەبڵاوكردنەوەی هەواڵ‌و راپۆرتی پڕ زانیاری، پێگە‌و رۆڵی بەرچاوی هەبووە‌و شایستەی بەرزنرخاندن‌و شانازییە.
ئومێدەوارین ئەم هەواڵنامەیە لە ئاسمانی میدیای كوردستانی‌و عیراقیدا هەر لە درەوشانەوە‌و سەركەوتندا ببینین.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

*بۆ هەڤاڵی خۆشەویستم كاك محەمەد شێخ عوسمان سەرنوسەری (الانصات المركزی)
هەڤاڵانی خۆشەویستی دەستەی دەرچواندنی الانصات المركزی
لە گەیشتنی (الانصات المركزی) بە یۆبیلی زیوین پڕ بە دڵ پیرۆزبایتان لێدەكەم، دیارە ماندوبوون و شەونخونی ئێوەی تێكۆشەرە كە (الانصات المركزی) بە درێژایی ئەو (25) ساڵە بێ پچڕان‌و بێ دواكەوتن لەگەڵ هەموو ئاستەنگەكانی بەردەم دەرچواندنیدا شێلگیرانە بەردەوام بووە، (الانصات المركزی) ئیمڕۆ تاكە بڵاوكراوەیە كە وەك سەرچاوەی زانیاری راست‌و روماڵكردنی خێرایی رووداوە كوردستانی و عێراقی و نێودەوڵەتیەكان‌و شرۆڤەكارییەكان سوودی لێوەردەگرێت، لە هەمانكاتدا وەك ئەرشیف‌و سەرچاوەو تۆماری بەڵگەنامەكان سەرچاوەیەكی گرنگە كە نووسەران‌و مێژونوسان‌و پسپۆڕان دەتوانن پشتی پێ ببەستن.
پیرۆزبایی‌و پشتیوانی تەواوی خۆم دووبارە دەكەمەوەو هەر سەركەوتوو و سەرفرازبن.
هەڤاڵتان
قادر عەزیز

*بەبۆنەی یۆبیلی زیوینی (الانصات المركزی)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستەئەكەم، هیواخوازم ساڵی نوێی كاركردنتان، ساڵی گەشەی زیاتری كاری میدیاییتان بێت. بێگومان زۆریی ڕووداوەكان‌و خێراییان ئەركی میدیاكارانی قورستر كردووە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەم ئەركە پێویستی بە كاری جدیترو لێبڕاوانەتر هەیە.
خوازیارم ئێوەش وەك چۆن لە ڕابردوودا سەركەوتووبوون لەگەیاندنی پەیامی میدیایی‌و كاری پیشەیتاندا، بۆ داهاتووش لەسەر هەمان رێباز بەردەوامبن‌و ئێمەش وەك هەمیشە پشتیوانی سەرخستنی كارەكانتانین.
رەفعەت عەبدوڵڵا
*‎بەڕێزان سەرنووسەر‌و رۆژنامەنووسان‌و كارمەندانی (الانصات المركزی)
‎بەبۆنەی بیست‌و پێنجەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی هەواڵنامەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم. (الانصات المركزی) ‎وەك یەكەم هەواڵنامەی شیكاریی، سەرچاوەیەكی گرنگی زانیاری‌و گەیاندنی وتاری كوردییە بە ناوەندی سیاسی عێراقی. بۆ ساڵی نوێی كاركردنیشتان هیوای بەردەوامی‌و گۆڕانكاری‌و كاری زیاترتان لێ دەخوازم، كە وەك هەمیشە پیشەییانە لە ئاست پێشهات‌و روداوەكاندا بن.
دكتۆر خەسرەو گوڵ

*بەڕێز سەرنوسەرو ستافی بڵاوكراوەی «الانصات المركزی»
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی بڵاوكراوەكەتانەوە چەپكەگوڵی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ستاف و خێزانی «الانصات المركزی» دەكەین.
هەوڵ و ماندوبوونی بەڕێزتان بۆ گواستنەوەو چاودێریكردنی ئاژانس و میدیا جیهانی و عەرەبییەكان جێگەی رێزو بەرزنرخاندنەو هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.
لەم ساڵانەی دواییدا «الانصات المركزی» بەردەوام پارێزگاریی لەڕەوتی پیشەگەرانەی خۆی كردووەو سەرچاوەیەكی باش بووە بۆ تێگەیشتن لەهەواڵ‌و شیكارەكانی عێراق‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و تەنانەت پرسە نێودەوڵەتییە گەرمەكان. بەردەوامیتان لەسەر ئەم ڕەوتە خزمەتێكی گەورەو كارێكی تایبەت‌و ناوازەیە.
هەموو ساڵێك هەر لەبەرەوپێشچووندابن..
دڵسۆزتان
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران

*بەڕێزان سەرنووسەر‌و رۆژنامەنووسان‌و كارمەندانی (الانصات المركزی)
‎بەبۆنەی بیست‌و پێنجەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی هەواڵنامەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم.
(الانصات المركزی) یەكەمین هەواڵنامەی شیكارییە كە بەزمانی عەرەبی دەردەچێت‌و سەكۆی گەیاندنی هەواڵ‌و وتارو پەیامی كوردییە بە دەستەبژێری عەرەبی‌و كۆكەرەوەی هەواڵ‌و زانیارییەكانی رۆژ‌و تۆماركردنی روداوەكانی هەرێم‌و عێراق‌و جیهانیشە.
لەهەمان كاتدا لەبەر گرنگی‌و خوێندنەوەی بەردەوامی، بە رۆژانەكەی هەڤاڵ مام جەلال ناسرابوو. ‎هیوادارین كاروانەكەتان بەردەوام بێت، وەك هەمیشە لە خزمەت گەیاندنی هەواڵ‌و راستیی روداوەكانی كوردستان‌و دەنگی كورد بێت لە پاڵ گەیاندنی روداوەكانی تری ناوچەكە‌و روانینە جیاجیاكان بە خوێنەرەكانی لەهەر جێگەیەك بن. دەستی ماندوبونتان دەگوشین‌و سەركەوتنی زیاترتان ئاواتمانە.
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

*‎بەڕێزان/سەرنووسەر‌و كارمەندانی بڵاوكراوەی (الانصات المركزی)
‎بۆ یادی بیست‌و پێنجەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی هەواڵنامەكەتان، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەم‌و هیوای بەردەوامی‌و كاری باشترتان بۆ دەخوازم. ئاشكرایە بڵاوكراوەكەتان لەماوەی 25 ساڵی كاركردنیدا سەرچاوەیەكی زۆر گرنگی هەواڵ‌و زانیارییە‌و هەمیشە بەپیشەییانە پێشهات‌و رووداوەكانتان خستۆتەبەردەم خوێنەران، كە ئەوەش بە هەوڵ‌و هیممەت‌و ماندووبوونی كارمەندانی بڵاوكراوەكەتان بووە.
دووبارە پیرۆزەو بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی كارە جوانەكانتان دەكەین برایانم لە الانصات المركزی.
باڵیۆز دكتۆر محەمەد سابیر

*بەڕێزان سەرنووسەر‌و رۆژنامەنووسان‌و كارمەندانی هەواڵنامەی (الانصات المركزی)
لە یادی دامەزراندنی هەواڵنامەكەتان‌و گەیشتنتان بە یۆبیلی زیوین، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەم، دەستی ماندوبونتان دەگوشم، هەموو ساڵیك لە گەشەكردن‌و سەركەوتنی زیاتردابن.
مامی گەورەمان یەكێك بوو لە خوێنەرانی بەردەوامی هەواڵنامەكەتان، كە هەمیشە بە گرنگیەوە بابەتەكانی (الانصات المركزی) دەخوێندەوە، ئەو گرنگیپێدانەی مام بە هەواڵنامەكەتان ئەو راستیەی سەلماندوە كە بابەت‌و زانیارییەكانتان بۆتە بانكێكی زانیاری بەسود بۆ هەموان.
لە ساڵیادی دامەزراندنیدا بە پێویستی دەزانم، دەستخۆشی لە سەرنووسەر‌و تەواوی رۆژنامەنووس‌و كارمەندانی هەواڵنامەكەتان بكەم، هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
دووبارە ساڵیادی (الانصات المركزی) پیرۆزبێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

*بەڕێزان سەرنوسەرو ستافی هەواڵنامەی (الانصات المركزی)
بەبۆنەی یادی بیست‌و پێنجەمین ساڵیادی هەواڵنامەكەتانەوە لەناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو تەواو ستافە ماندونەناسەكەتان دەكەم، هەواڵنامەكەتان لە ماوەی ( ٢٥) ساڵی كاركردنیدا توانیویەتی شرۆڤەیەكی دروست بۆ كۆی روداوە ناوخۆیی‌و ئیقلیمیەكان بكا بە زمانی عەرەبی‌و كەناڵێكی باشی گەیاندنی مژارو هەواڵە ناوخۆییەكان بووە بۆ پارێزگاكانی تری عیراق.
لە ئێستایا وەك كۆنترین‌و تاكە هەواڵنامەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بەزمانی جیاواز دەردەچێ ئەركی سەرشانی هەمومانە كە بتوانین هاوكاری زیاتری بكەین.
دوبارە پیرۆزەو بەهیوای سەركەوتن‌و بەرەوپێشچونی زیاتر.
لاهور شێخ جەنگی

*بەڕێزان سەرنوسەرو ستافی (الانصات المركزی) بۆ یادی هەڵكردنی یۆبیلی زیوینی دامەزراندنی (الانصات المركزی) دەرچوونی یەكەمین ژمارەیەوە بەناوی لێپرسراوو سەرجەم هەڤاڵانی مەكتەبی ڕێكخستنەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەكەین‌و ئومێددەكەین سەرەتای ساڵی نوێی ئەم (هەواڵنامە) ئازیزە بە داهێنانێكی نوێ‌و باشترەوە بەردەوام بێت لەكاری میدیاییدا‌و گەیاندنی هەواڵە ناوخۆیی‌و عێراقی‌و عەرەبییەكان بەڕاست‌و دروستی وەك پیشەی هەمیشەیی.
الانصات المركزی، توانیویەتی ڕۆڵێكی دیارو بەرچاو ببینێ لە گەیاندنی هەواڵی راست‌و دروستداو بۆتە پردێك لەنێوان میدیای كوردی‌و عێراقی‌و عەرەبیەكاندا، سودێكی باشی گەیاندووە بەخوێنەر، بەتوێژینەوەو لێكدانەوەكانی. بۆیە ئێمە وەك مەكتەبی ڕێكخستن، پشتیوانی تەواو لەبەردەوامیتان دەكەین‌و جارێكی دیكە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەكەین.
مەكتەبی ڕێكخستن

*بەڕێزان/سەرنوسەر‌و ستافی (الانصات المركزی)
بابەت/ پیرۆزبایی
دوای سڵاوێكی گەرم
لە یادی (25)ساڵە‌و یۆبیلی زیوینی كاروانە بێوچانەكەی بڵاوكراوەی (الانصات المركزی) پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرنوسەر‌و ستافە ماندونەناسەكەی دەكەین. بەردەوامی ئەم كاروانە‌و تێپەڕاندنی ئەو تەمەنە، دەلالەتی بایەخی ئەم بڵاوكراوەیەیە لە رەوتی ڕۆژنامەوانی كوردی‌و حزبیدا. هەروەها سەلمێنەری ئەو ڕاستیەشە، كە سەرباری گەشەی بەردەوامی ڕۆژنامەی ئەلكترۆنی، مەوداكانی پێویستی‌و ئاگاداربوون لە هەواڵ‌و زانیاری‌و لێكدانەوەی هەمەلایەنە زیاتر‌و فراوانتر بوون، كە ئەم خواستەش بە بڵاوكراوەیەكی لەم جۆرە بەدی دێت.
گوزەركردنی الانصات المركزی بە قۆناغەكانی سووری كاری ڕۆژنامەوانیدا، بۆ خۆی ئەزموونێكە‌و سەروەرییەكی كاروانە شكۆدارەكەی میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یشە، كە سەرۆك‌و رابەرمان رەوانشاد مام جەلال هاوكارێكی سەرەكیی مانەوە‌و بەردەوامی هەموو وێستگەكانی بووە.
ئاواتەخوازین تەمەن‌و كۆششی الانصات المركزی هەمیشە گەش‌و بڵند بێت‌و یادی یۆبیلی زێڕینی، بكەینەوە.
دووبارە پیرۆزە‌و هەمیشە سەركەوتووبن.
بانكی زانیاری (ی.ن.ك)

بەڕێز/سەرنوسەری الانصات المركزی
سڵاوێكی گەرم…
لەیادی (٢٥) ساڵەی (الانصات المركزی) ئازیزدا، بەناوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان‌و سەرجەم رێكخراوەكانی سەر بەمەكتەبەكەمانەوە، چەپكەگوڵی پیرۆزبایی‌و دەستخۆشی خۆمانتان پێشكەش دەكەین، ئاشكرایە (الانصات المركزی)، هەردەم سەرچاوە‌و كەرەستەیەكی زۆر باش‌و بە پێز بووە بۆ هەمووان، بۆئەوەی لە بارودۆخی ناوخۆیی‌و هەرێمی‌و جیهانی‌و ڕوداوە گرنگەكانی رۆژ، هەموولایەك بەئاگابن، خوازیارین یۆبیلی زیوینی (الانصات المركزی) ببێتە خاڵێكی گرنگی وەرچەرخان لە كایەی رۆژنامەگەریماندا.
جێی خۆشیەتی لەم یادەدا پیرۆزبایی لەسەرجەم كادر‌و كارمەند‌و ستافی (الانصات المركزی) بكەین‌و دەستی ماندوونەبوونیان بگوشین، هیوای سەركەوتن‌و بەردەوامیش بۆ ئەم بڵاوكراوە بەنرخەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەخوازین.
هەر شادو سەركەوتووبن.
مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی ی.ن.ك

*بەڕێزان ستافی (الانصات المركزی)
لەیادی یۆبیلی زیوینی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی «الانصات المركزی» پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەكەین‌و رۆڵ‌و ماندووبونی ئێوە لەكاروانی كاری رۆژنامەوانی بەرز دەبینین.
الانصات المركزی وەك یەكێك لەو بڵاوكراوانەی دوای راپەڕین‌و تا ئێستا بە شێوەیەكی ورد كاری لەسەر گەیاندنی پەیامی هاوسەنگ‌و وردبینانەی خۆی كردۆتەوە، رۆڵی مەزنی گێڕاوە لە بەرەوپێشبردنی كاروانی رۆژنامەنووسی كورد‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەروەك توانیویەتی هەڵبژاردەی بابەت‌و هەواڵ‌و راپۆرتەكان بە زمانی عەرەبی بە پانتایەكی فراوان بگەیەنێت.
هیوادارین ساڵیاد‌و یادی 25 ساڵەی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی بڵاوكراوەكەتان فاكتەری زیاتری گەشەپێدان‌و بەرەوپێشچوونی بڵاوكراوەكەتان بێت، دووبارە پیرۆبایی‌و چەپكەگوڵی ئەم بەهارەتان پێشكەش دەكەین‌و ماندووبونتان بەرزدەبینین.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)

 98 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*