سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەڵەبجە، سەنتەرێک بۆ پەرەپێدانی کلتور کرایەوە

هەڵەبجە، سەنتەرێک بۆ پەرەپێدانی کلتور کرایەوە

لەپارێزگای ھەڵەبجە سەنتەرێک بو پەرەپێدانی کلتوری ناوچەکەو ھەورامان کرایەوەو کارەکانی لەداھاتودا بە ئاراستەی بوژانەوەی فەرھەنگی ناوچەکە دەبێت.
ڕێبوار ھەورامی ئەندامی راگەیاندنی سەنتەری کلتوری ژیوا، لەھەڵەبجە ڕایگەیاند: بۆ ھەنگاونان بەئاراستەی بوژانەوەی کلتورو فەرھەنگی ناوچەی ھەڵەبجەو ھەورامان و شارەزور ئەم سەنتەرە کرایەوە.
وتیشی: لێرە پێکەوە ژیان و ھەماھەنگی کلتورە جیاوازەکان لە ئاستێکی جواندایەو کۆمەڵێک بابەتی فەرھەنگی و ئەدەبی و ھونەری و پەروەردەیی ھەیە، بەجۆرێک لەجۆرەکان پشتگوێخراوە، ئێمە دەمانەوێت ھەوڵێک بین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەدەستپێکی کارەکانیشماندا، بەئامادەبوونی کەسایەتی و شاعیران و چین و توێژەکان، سەنتەرەکەمان کردەوەو چەند چالاکییەکی ھونەری و پیشانگەی شێوەکاری و شیعر پێشکەشککران.

لە SNNەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو بەڕێوەدەچێت

پایتەختی رۆشنبیریی لە پێشوازی شێوەکاراندا ئەمڕۆ سێشەممە 20/8/2019 یەكەمین ڕۆژی ...