سەرەکی » وتار » گۆران فه‌تحی » ته‌رازووی هێزی نێوان تاران- واشنتۆن

ته‌رازووی هێزی نێوان تاران- واشنتۆن

ئاڵۆزی و گرژییه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی نێوان واشنتۆن و تاران، له‌دوو هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ئاقارێكی خراپتر و ترسناكتری گرته‌ به‌رو به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات چه‌ندین لێدوانی توندو هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان ئاراسته‌ی‌ یه‌كتر كرد.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هه‌م هه‌وڵی سیاسی و هه‌میش هه‌وڵی سه‌ربازییان خسته‌گه‌ڕ، له‌و رووه‌وه‌ش ئه‌مریكا ژماره‌ی‌ هێزه‌كانی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست زیادكردو ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی مووشه‌ك هاوێژی B-52 و كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگری زه‌به‌لاحی ئیبراهام لینكۆڵنیشی ره‌وانه‌ی‌ ئاوی كه‌نداو كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران هێزه‌كانی خسته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌و رایگه‌یاند به‌هه‌موو جۆرێك مقاومه‌ت ده‌كه‌ن، دژی هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌مریكی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ریان.
هه‌رچه‌ندیش عه‌لی روحانی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها مایك بۆمبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكاش له‌لێدوانی جیاجیادا رایانگه‌یاند، شه‌ڕ روونادات یان هه‌وڵ بۆ شه‌ڕ نادرێت، به‌ڵام شیكه‌ره‌وه‌ سیاسیه‌كانی جیهان، گریمانه‌ی‌ شه‌ڕو هه‌روه‌ها رێككه‌وتنیش به‌دوورنازانن..
باشه‌ له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، چۆن ده‌بێت ئایه‌ شه‌ڕی ته‌قلیدی نێوان دوو سوپا ده‌بێت یان به‌جۆرێكی تر ده‌بێت، ئه‌ی‌ ئایه‌ تواناو هێزی سوپای هه‌ردوولا چه‌نده‌ بۆ زانینی ئه‌مه‌ با بڕوانینه‌ ژماره‌و هێزو چه‌كی هه‌ردوو وڵات:

سوپای ئه‌مریكا
سوپای ئه‌مریكا، یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین سوپاكانی جیهان و له‌رووی ژماره‌وه‌ش به‌دووه‌م هێز هه‌ژمارده‌كرێت له‌ دوای سوپای چین.
ئه‌م سوپایه‌ له‌چه‌ندین سنف پێكدێت وه‌ك، هێزی ووشكانی و هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسمانی‌و مه‌شاتی هێزی ده‌ریایی (مارینز) و پاسه‌وانی كه‌ناره‌كان.

*ژماره‌ی‌ سوپای ئه‌مریكا به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2015، ملیۆنێك و سێ سه‌د هه‌زار سه‌ربازی فیعلی واته‌ ئێستا له‌خزمه‌تدان، له‌گه‌ڵ ملیۆنێك و سه‌دوو چل هه‌زار چه‌كداری یه‌ده‌گ پێكدێت..
به‌پێی ئاماری ساڵی 2018ه‌ش، ئه‌و سوپایه‌ له‌ چوار ملیۆن و سه‌د هه‌زار سه‌ربازی فیعلی و یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ پێكدێت.
*هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا 70% هه‌موو هێزی ئاسمانی جیهان پێكدێنێت‌و خاوه‌نی شه‌ش هه‌زارو شه‌ش سه‌دوو شه‌ست و پێنج هه‌لیكۆپته‌رو پانزه‌ هه‌زار و دوو سه‌دو هه‌شتاو سێ فرۆكه‌ی‌ سه‌ربازییه‌.
ژماره‌ی‌ سه‌ربازانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌ سێ سه‌دوو بیست هه‌شت هه‌زارو یانزه‌ سه‌ربازی فیعلی یه‌كه‌ تایبه‌ته‌كان و سه‌دو شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی یه‌كه‌كانی تر پێكدێت و خاوه‌نی سه‌دوو په‌نجاو شه‌ش ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و دوو هه‌زارو سه‌دو سی مووشه‌كی كرۆزو چوارسه‌دوو په‌نجا مووشه‌كی كیشوه‌ربڕه‌.
*ئه‌م سوپایه‌ هه‌روه‌ها خاوه‌نی هه‌شت هه‌زارو سێ سه‌دوو بیست و پێنج تانك‌و هه‌ژده‌ هه‌زارو پێنج سه‌دو سی و نۆ هه‌زار زریپۆشه‌.
*هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌ سێ سه‌دو چل هه‌زار سه‌رباز فیعلی و سه‌دو بیست و هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ پێكدێت.

سوپای ئێران
*هێزی ووشكانی له‌ سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی فیعلی و دوو سه‌دوو بیست هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ پێكدێت.
*سوپای ئێران خاوه‌نی هه‌زارو شه‌ش سه‌دوو سیانزه‌ تانك و سی و پێنج ئۆتۆمبێلی ئیستلاع و هه‌زارو دوو سه‌دوو په‌نجا ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سه‌ربازییه‌.
*سوپای ئیران خاوه‌نی دوو هه‌زارو ده‌ تۆپ هاوێژو هه‌شت سه‌دوو حه‌فتاو شه‌ش مووشه‌ك هاوێژی (ئه‌رز ئه‌رز) و (ئه‌رز جه‌و)و هه‌زارو حه‌وت سه‌د تۆپی دژه‌ ئاسمانییه‌.
*هێزی ئاسمانی ئیران خاوه‌نی په‌نجاو دوو هه‌زار سه‌ربازه‌، كه‌ پانزه‌ هه‌زاریان سه‌ربازی به‌رگری ئاسمانین، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سێ سه‌د فرۆكه‌ی سه‌ربازی و چاودێری و گواستنه‌وه‌و خاوه‌نی دوو هه‌زارو پێنج سه‌د مووشه‌كی‌ (ئه‌رز ئه‌رز) و (جه‌و جه‌وه‌).
* ژماره‌ی‌ هێزی ده‌ریایی ئێران، هه‌زارو هه‌شت سه‌د سه‌ربازه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین ژێر ده‌ریایی و پێنج فرقاته‌و دوو سه‌دوو په‌نجا ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانی ده‌ریایی و به‌رمائی و چاودێری و ده‌ ئۆتۆمبێلی دژه‌ ژێر ده‌ریایییه‌.

ئه‌مه‌ ژماره‌ی ته‌قریبی سه‌ربازو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ردوو وڵاته‌، جیاوازی نێوانیشیان زۆر روون و ئاشكرایه‌.
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، ئه‌وا شه‌ڕێكی قورس ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌مریكا كه‌شتی فرۆكه‌ هه‌ڵگری (ئیبراهام لینكۆڵن)ی ناردووه‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستـ، كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی 90 فرۆكه‌ی‌ سه‌ربازی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ چ جای ناردنی چه‌ندین فرۆكه‌ی‌ مووشه‌كهاوێژی جۆری B-52 كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی 32000 كیلۆگرام بۆمب‌و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر پلانه‌كه‌ی‌ پاتریك شاناهانی كارپێكه‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش، كه‌ پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك ترامپی كردووه‌، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وا سه‌دو بیست هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی ره‌وانه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌كرێت، ئه‌وه‌ش هه‌مان ژماره‌یه‌ كه‌ به‌شداری كرد له‌شه‌ڕی رووخاندنی رژێمی سه‌دام له‌ 2003دا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران به‌پێی به‌رپرسانی سه‌ربازی خۆی ئاماده‌باشی ته‌واوی كردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ به‌رگری توند ده‌كات ‌و زیانی گه‌وره‌ به‌سوپای ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر واشنتۆن هێرشیان بكاته‌ سه‌ر.
بۆیه‌ با چاوه‌ڕوانبین بزانین رووداوه‌كان به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕۆن، شه‌ڕێكی وێرانكه‌ر كه‌ پریشكی زۆرێك وڵاتی ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، یان رێككه‌وتنێكی نوێ … كه‌ نه‌ «شیش بسووتێ نه‌كه‌باب» به‌لای هه‌ردوولایانه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جارێكی تر.. داعش و به‌غدادی

دوای هه‌مو ئه‌و لێدوان‌و پێشبینی وجه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوچه‌یی ...