تۆماس فریدمان بیرمه‌ند و گه‌وره نوسه‌ری ئه‌مریكایی له دوایین نوسینیدا له‌باره‌ی پێشهاته سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه، له رۆژنامه‌ی «نیویۆرك تایمز» وتارێكی شرۆڤه‌كاریی به ناونیشانی « ئاگاداربن! میره سعودیه‌كه زۆر په‌له ده‌كات» بڵاوكردووه‌ته‌وه.
نوسه‌ر هه‌رچه‌نده دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ستایشی محه‌مه‌د بن سه‌لمان (جێنشینی شاهانه‌ی ئێستای سعودیه»ی كردبوو، به‌ڵام له‌ئێستادا پێیوایه ئه‌و میره لاوه كه له‌پاش شا سه‌لمانی باوكی (ته‌مه‌ن 81 ساڵ) ده‌چێته سه‌ر عه‌رشی شاهانه‌ی ئه‌و وڵاته، هه‌ڵه‌شه‌یه و په‌له ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات.
تۆماس فریدمان له سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:»بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وه‌رچه‌رخانانه تێبگه‌ین كه به‌سه‌ر شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه هاتوون، پێویسته له گرنگترین سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستپێبكه‌ین: له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا، هێزی سیاسی ده‌ست باڵا و كاریگه‌ر له‌و وڵاته‌دا ئیسلامی سیاسی نه‌بوو، به هه‌مان شێوه توندڕه‌ویی، و لیبراڵی، و سه‌رمایه‌داری یان داعشی، به‌ڵكو زه‌هایمه‌ر بوو».
به وته‌ی نوسه‌ر»پادشای ئێستا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 81 ساڵ، و له‌پاش پادشای پێشووی حوكمی گرته‌ده‌ست كه ته‌مه‌نی 90 ساڵ بوو كه ئه‌ویش له‌پاش مردنی پادشای پێشووتر كه ته‌مه‌نی 84 ساڵ بوو هاتبووه سه‌ر كورسی شاهانه‌ی وڵاته‌كه. هیچ كام له‌و پادشایانه چاكسازییان نه‌كرد. به‌ڵام له‌كاتێكدا جیهان گۆڕانكارییه‌كی زۆر خێرای له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا، فێركاریی، جیهانگیری بهخۆوهدهبینی، له‌و بڕوایه‌دام چاكسازیی لای ئه‌و پادشایانه به تێكڕای 10 میل له كاتژمێرێكدا رێی ده‌كرد، به‌لای ئه‌وانه‌وه خێراییه‌كه خراپ نه‌بوو- ئه‌وه‌ی پێویست بوو به‌لای ئه‌وانه‌وه، ئه‌وه بوو كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هیچ نه‌رێنییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و خاو رۆیشتنه دروست نه‌كات».
تۆماس فریدمان پێیوایه»ئه‌و بڕوایه له‌ئێستا به‌دواوه بێ سوده. چونكه نزیكه‌ی 70%ی دانیشتوانی سعودیه ته‌مه‌نییان له خوار سی ساڵانه‌وه‌یه، نزیكه‌ی چاره‌كی دانیشتوان به‌ده‌ست بێكارییه‌وه ده‌ناڵێنن. له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه، 200 هه‌زار سعودی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن، هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌س له‌وانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان – پیاوان و ژنان- بڕوانامه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێننه‌وه، هیواخوازن كاروپیشه‌ی راسته‌قینه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، وێڕای ئامرازه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن و خۆشگوزه‌رانی، به پێچه‌وانه‌ی مزگه‌وت و مۆڵه بازرگانییه‌كان. پاشان سیستمی فه‌رمانڕوا زۆر پێویستی به خولقاندنی هه‌لی كاره له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت، كه وه‌ك جاران داهاتی نه‌ماوه، حكومه‌تیش ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌فیڕۆدانی داهاته‌كانی له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی خۆی. ئه‌وه ئه‌و رێڕه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته بوێرهكه گه‌مه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ڵه‌شه‌یه و له‌ئێستادا له‌لایه‌ن شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی شاهانه‌وه (ته‌مه‌ن 31 ساڵ)ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له‌ئێستاشدا به پیته سه‌ره‌تاییه‌كانی ناوی (م.ب.س) ده‌ناسرێت كه پێشتر دوو دیمانه‌م له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه».
فریدمان له‌باره‌ی ئه‌و شازاده لاوه‌وه ده‌ڵێت»لاوێكه زۆری په‌له‌یه، هه‌ستم پێكردووه كه ده‌یه‌وێت چاكسازییه‌كی راسته‌قینه ئه‌نجامدات، له‌لایه‌ن لاوانی وڵاته‌كه‌یه‌وه پشتیوانییه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ریی لێده‌كرێت، هه‌وڵه‌كانیشی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی ریشه‌یی له سعودیه، زۆر سه‌رنجڕاكێشه و توانایه‌كی باشی بۆ رازیكردن هه‌یه».
وه‌ك نوسه‌ره ئه‌مریكاییه‌كه باسی ده‌كات» ئه‌و دوو شتی هه‌یه كه ده‌توانم به بڕوایه‌كی ته‌واوه‌وه بیانخه‌مه‌ڕوو» ماكینزییه وه‌ك له‌وه‌ی وه‌هابی بێت، ژمێریارێكه زۆر ئاره‌زووی ژماره‌كان ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی حه‌زی له خوێندنه‌وه‌ی قورئان بێت. گه‌ر ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا بوونی نه‌بوایه، ده‌بوو حوكمڕانانی سعودیه كه‌سێكی وه‌ها دابهێنن، چونكه پێویستییه‌كی زۆرییان به كه‌سێكی وه‌هایه تا پایه‌كانیان بهه‌ژێنێت».
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌شدا فریدمان ئاماژه به دوو شتی تر ده‌كات كه دڵنیا نییه لێیان، ئه‌وانیش بریتین له:»ئه‌و خاڵه كامه‌یه كه خواستی چاكسازیی كردنی خێرا تێیدا ده‌وه‌ستێت و خواستی خۆسه‌پاندن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه؟ دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك میر، و خاوه‌ن دامه‌ز راوه‌ی میدیایی، و بازرگانی به تۆمه‌تی (گه‌نده‌ڵی) ده‌ستگیركرد، تره‌مپ تویتێكی له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه و تێیدا ستایشی رێوشوێنه‌كانی كرد و گوتی: ههنندێك له‌وانه‌ی له‌ئێستادا رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌یه‌كی توند ده‌بنه‌وه، به‌درێژایی چه‌ندان ساڵ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵاته‌كه!».
تۆماس فریدمان له‌باره‌ی تویته‌كه‌ی تره‌مپه‌وه نوسیویه‌تی»له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی تویته‌كه‌دا له‌به‌ر پێكه‌نین خۆم پێنه‌گیرا. بیستنی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی میره سعودییه‌كان به تۆمه‌تی (گه‌نده‌ڵی)، وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌واڵی هه‌واڵێك بخوێنیته‌وه كه تره‌مپ حه‌وت له ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی به تۆمه‌تی (درۆكردن) لهسهركارلابردبێت. ده‌ستبه‌جێ د‌رك به شتێكی تر ده‌كه‌یت. ئاشكرایه تره‌مپ حیكایه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بیستووه كه (م.ب.س) له‌ناكاو و به‌بێ هیچ پلانێك یه‌ختێكی كڕیوه- ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بهندهرێكدا سه‌رنجی راكێشاوه و بڕی 550 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌وه خاوه روسییه‌كه‌ی لهبهنبهریدا، ئه‌وه‌ش له‌كاتی پشوویه‌كدا له باشووری فه‌ره‌نسا له ساڵی رابردوو. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌كوێ هێناوه؟ له گیرفان و به‌رباخه‌ڵی ده‌ریهێناوه؟ یان داهاتی فرۆشتنی شه‌ربه‌تی لیمۆیه كه له شه‌قامه‌كانی ریازدا فرۆشتوویه‌تی؟ یان له‌و موچه و بیمه كۆمه‌ڵاتییه ده‌ستیكه‌وتووه كه حكومه‌تی سعودیه پێیده‌دا؟ مه‌به‌ستم له روژاندنی ئه‌و خاڵه ئاماژه‌كردنه به‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی چاكسازیی ریشه‌یی به یه‌ك جار، دروستكردنی دوژمنایه‌تییه‌كی زۆر له هه‌مان كاتدا، كتومت وه‌ك ئه‌و كارانه‌ی بن سه‌لمان ده‌یانكات، پێویسته خۆت پاشخانت پاك بێت. پێویسته خه‌ڵك بڕوای به‌وه‌بێت كه ده‌یانڵێیت و ئه‌جێندای نهێنیت نییه، چونكه پرۆسه‌ی گۆڕانكاریی پرۆسه‌یه‌كی ئازاربه‌خش ده‌بێت. ته‌ماشای هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن كه بن سه‌لمان به یه‌ك جار ئه‌نجامیان ده‌دات».
هه‌ر له وتاری (ئاگاداربن! میره سعودیه‌كه زۆر په‌له ده‌كات)دا هاتووه»به مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له پرۆسه‌ی بڕیاردان، بن سه‌لمان ده‌وڵه‌تی سعودیه سه‌رله‌نوێ پێكده‌هێنێته‌وه-له هاوپه‌یمانییه‌كی خانه‌واده‌یی فراوان كه لێوه‌ی به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات و ئاڵوگۆڕپێكردنیدا ده‌كرد له‌نێوان حه‌وت خانه‌واده‌ی گه‌وره و تێیدا بڕیاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ ده‌رده‌كران- بۆ ده‌وڵه‌تێك كه ده‌كه‌وێته ژێر حوكمی ته‌نیا یه‌ك لقی خانهوادهكهوه. له‌و رێگه‌یه‌وه (عه‌ره‌بی سعودی) نامێنێت و ده‌بێته (عه‌ره‌بی سه‌لمانی) له ده‌ستگیركردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا، (م.ب.س)، پاسه‌وانی كۆنی لهسهركارلابرد كه له كوڕه ده‌ركه‌وتووه‌كان و ركاربهره سروشتییه‌كانی لقه سه‌ره‌كییه‌كانی خانه‌واده‌ی شاهانه بوون. هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردن خاوه‌نی سێ تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی تایبه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆی گرته‌وه كه له: ئێم بی سی، ئه‌ی ئار تی، و روتانا پێكدێن».
فریدمان ئاماژه به‌و گۆڕانكارییه رادیكاڵییه به‌هێزه‌ش كه بن سه‌لمان ده‌یه‌وێت له سیستمی حوكمڕانی سعودیه‌دا ئه‌نجامیان بدات و له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت»له هه‌مان كاتدا بن سه‌لمان گۆڕانكاریی له‌و بنكهیهشدا ده‌كات كه له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی بهدهنده و كۆتایی به (قۆناغی 1979) ده‌هێنێت، له ساڵی 1979 دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له بانگخوازه توندڕه‌وه‌كانی سعودیه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گرنگترین شوێنی پیرۆزی ئیسلام كرد له مه‌ككه به بیانووی ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی ئال سعود به‌شێوه‌یه‌كی پێویست له‌سه‌ر رێبازی ئیسلام ناڕۆن، خانه‌واده‌ی فه‌رمانڕه‌وا – به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی شه‌رعیه‌تی ئاینی خۆی- رێڕه‌وێكی ئاینی توندی له‌نێوخۆدا گرته‌به‌ر و ده‌ستیكرد به هه‌نارده‌كردنی بیری وه‌هابی سوننی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دروستكردنی مزگه‌وت و خوێندنگه ئانییه‌كان له له‌نده‌نه‌وه تا ئه‌ندۆنیسیا . ئه‌و سیاسه‌تانه كاردانه‌وه‌ی كارهساتبارییان هه‌بوو بۆ جیهانی عه‌ره‌بی- ئیسلامی، دیارده‌كانی وه‌ك قاعیده، و داعشیان به‌رهه‌مهێنا، بووه مایه‌ی پاشه‌كشه‌كردنێكی گه‌وره له ئاستی فێركاری و مافی ژنان له جیهانی عه‌ره‌بی».
له‌باره‌ی ئه‌و ریفۆرمه‌ی بن سه‌لمانیش له‌و رووه‌وه ده‌یانكات، نوسه‌ره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی»بن سه‌لمان به‌ڵێنی به له‌دایكبوونی ئیسلامێكی سعودی زیاتر میانڕه‌و داوه، بۆیه ده‌ستكردووه به نینۆك كردنی پۆلیس ئاینی و رێگه‌دان به شوفێریكردنی ژنان، ئه‌وه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه. هه‌روه‌ها ده‌ستكردووه به هاندانی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای كاره‌كانی نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كێ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له‌وه‌شدا پشت به ده‌قه‌كانی قورئان نابه‌ستێت، بگره پشت به‌و ده‌سته‌واژه سه‌ره‌كیانه ده‌به‌ستێت كه له كار و بواری پیشه‌یی، و گه‌شه‌ی ئابوری، و نیشته‌جێكردن، و چاودێری ته‌ندروستیدا هه‌ن».
هه‌ر له وتاره‌كه‌دا هاتووه كه میره لاوه‌كه «وه‌هابی به‌وپێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی پته‌وكردنی شیرازی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌گۆڕێت به هه‌ستی نیشتمانی سعودی كه زیاتر سكۆلاریزمی ده‌بێت، و روكارێكی به‌هێزتری ده‌بێت بۆ دژایه‌تیكردنی ئێران- فارس- شیعه، ئه‌وه‌ش به‌ره‌و هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌رختی ده‌بات. له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئێران‌دا سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانی ناچاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد كاتێك به سه‌ردان هاتبووه ریاز، به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌یشی خسته ئۆباڵی ئێران و هاوپه‌یمانه شیعه‌كانی، به‌وه‌ی كه لوبنانیان كردووه‌ته ده‌وڵه‌تێك كه شیاوی حوكمڕانی نه‌ماوه-ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی سعودیه‌ش له خاكی یه‌مه‌وه رووبه‌ڕووی بۆوه، به هه‌مان شێوه ئێرانی تێدا تۆمه‌تبار كرد».
فریدمان پێیوایه» لوبنان كه سه‌ركه‌وتوو بوو له هێنانه‌دی هاوسه‌نگییه‌كی سه‌قامگیر له‌نێوان سوننه و شیعه و مه‌سیحییه‌كان، له‌ئێستادا رووبه‌ڕووی هه‌ژانێكی توند بۆته‌وه. هه‌روه‌ها بن سه‌لمان سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه‌یشی كردووه كه ئامانج لێیان گۆشه‌گیركردنی قه‌ته‌ر بوو به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی زۆری له ئێران، له‌گه‌ڵ تێكشكاندنی هه‌ژمونی ئێرانی له یه‌مه‌ن، و له هه‌مان كاتدا شكاندنی خودی یه‌مه‌نیش. ئه‌و هه‌موو سنوره‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، پێده‌چێت كه‌س له‌وێ نه‌بێت كه پێی بڵێت چی ده‌كات».
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا تۆماس فریدمان ده‌ڵێت»یه‌كێك له رۆژنامه‌وانه سعودیه ده‌ركه‌وتووه‌كان پێی راگه‌یاندم كه ئه‌و پیاوه سعودیه‌ی له مه‌رگێكی خاو قوتاركردووه، به‌ڵام پێویستی به فراوانكردنی بنكه‌ی خۆی هه‌یه. كارێكی باش ده‌كات ئال سعود له هه‌ژمونی پیاوانی ئاینی رزگار ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا رێگه به بوونی هیچ بۆچوونێكی جیاواز نادات سه‌باره‌ت به بڕیاره سیاسی و ئابورییه‌كان».
له كۆتاییدا نوسه‌ره ئه‌مریكاییه‌كه، ترسی خۆی ده‌خاته‌ڕوو به‌رانبه‌ر «به‌وانه‌ی بن سه‌لمان هانده‌ده‌ن بۆ ده‌ركردنی بڕیاریی زیاتر دوژمنكارانه به‌رانبه‌ر به ئێران كه (پێویستییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه هه‌ژمونی زیانبه‌خشی تاران له ناوچه‌كه)- له‌وانه‌ش كه میره لاوه‌كه بۆ ئه‌و كاره هانده‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی ئیمارات و تره‌مپ، كۆشنێر و بنیامین نه‌تانیاهۆ-ن ئه‌وان پاڵی پێوه‌ده‌نێن بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگ له ده‌ره‌وه و ناوخۆشدا، له‌وكاته‌شدا سعودیه و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بینین كه چۆن له‌ژێر كۆنترۆڵدا نامێنن. وه‌ك پێشتر گوتم. من هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌م».
105 جار بینراوە