سەرەکی » وەرزش » دیمه‌نه‌ كه‌م وێنه‌كانی ئه‌م چامپیۆنس لیگه‌

دیمه‌نه‌ كه‌م وێنه‌كانی ئه‌م چامپیۆنس لیگه‌

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ دیارترین دیمه‌ن و به‌سه‌رهات و ئامارن كه‌ ئه‌م چامپیۆنس لیگه‌ له‌سه‌رجه‌م چامپیۆنس لیگه‌كانی پێش خۆی جیاده‌كاته‌وه‌:
*یانه‌ی مان یونایتد به‌ گۆڵێك له‌كاته‌ كوشنده‌كانی كۆتایی یارییدا و له‌ده‌قیقه‌ی 94 دا كه‌په‌نالتی بوو پاریس سانجێرمانی له‌ قۆناغی 16 یانه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ یاریگای پارك دوفرانس 3-1 له‌و یانه‌یه‌ی برده‌وه‌.
*یانه‌ی یۆڤانتۆس له‌ ریمۆنتادایه‌كی مێژوویدا له‌یاریگای خۆیدا 3-0 و به‌و هاتریكه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردی، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی له‌ قۆناغی 16 یانه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌.
*له‌ قۆناغی 16 یانه‌دا، یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له‌یاریگای خۆیدا 1-2 به‌ ریاڵ مه‌درید ده‌دۆڕێت، به‌ڵام له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا توشی هستریای ده‌كات و 4-1 له‌ ریاڵ ده‌باته‌وه‌ و پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی رابردووی چامپیۆنس لیگ له‌م قۆناغه‌ ئاوت ده‌كات.
*هه‌موو لایه‌ك یاریی مان سیتی و تۆتنهامی قۆناغی 8 یانه‌ی له‌بیر ماوه‌ كه‌ڕۆژی 17/4/2019 له‌یاریگای ئیتیحاد-ی یانه‌ی مان سیتی كرا، تا دوا سانییه‌كانی یارییه‌كه‌، مان سیتی 4-3 له‌پێشه‌وه‌ بوو، به‌ڵام له‌ دواساته‌كاندا مان سیتی گۆڵێك ده‌كات ئه‌نجام ده‌بێت به‌5-3، هه‌موو یاریگا ده‌خرۆشێت، ئه‌م خرۆشان و خۆشییه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌، ته‌نیا چه‌ند سانییه‌كی خایاند و به‌بڕیاری (ڤار) گۆڵكه‌ی مان سیتی ره‌تكرایه‌وه‌و مان سیتی به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵه‌ له‌ چامپیۆنس لیگ ئاوت بوو.
*له‌ قۆناغی 4 یانه‌ی چامپیۆنس لیگدا، ریمۆنتادا مێژوویه‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ 4-0 به‌رامبه‌ر بارسیلۆنا، هیچی له‌و روداوانه‌ی پێشوو كه‌متر نییه‌وه‌و به‌ گه‌وره‌ترین و مێژوویی ترین ریمۆنتادای چامپیۆنس لیگ داده‌نرێت و قورسترین و سه‌ختترین دۆڕاندنی بارسیلۆناشه‌ له‌چامپیۆنس لیگدا.
*گۆڵه‌ گوشنده‌و به‌نرخه‌كه‌ی تۆتنهامیش هه‌رله‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كاندا له‌ ئه‌یاكس و له‌ ده‌قیقه‌ی 96 دا به‌مێژوویی ترین و به‌نرخترین گۆڵی چامپیۆنسلیگی ئه‌مساڵ داده‌نرێت، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هاتریكه‌كه‌ی لۆكاس مۆراش ناوی ده‌چێته‌ ناو به‌نرخترین و گرنگترین هاتریكه‌كانی چامپیۆنس لیگ كه‌ نرخه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆتنهام بوو بۆ یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌.
*دوو یانه‌ی یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ (لیڤه‌رپوڵ و تۆتنهام ) خاوه‌نی ریكۆردێكی سه‌لبین به‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ دوو یانه‌كه‌ به‌ زۆرترین دۆڕاندندنه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ یاریی كۆتایی، ئه‌م دوو یانه‌یه‌ تا یاریی كۆتایی هه‌ره‌یه‌كه‌و 4 دۆڕاندنیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش تائێستا له‌ چامپیۆنس لیگدا رووی نه‌داوه‌، به‌ڵام یانه‌یه‌كی وه‌ك بارسیلۆنا به‌ یه‌ك دۆڕاندن خوله‌كه‌ی جێهێشتووه‌.

 78 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*