سەرەکی » وەرزش » مۆندیالی كچان له‌ فه‌ره‌نسا

مۆندیالی كچان له‌ فه‌ره‌نسا

له‌رۆژی هه‌ینی رابردوو 7/6/2019 – ه‌وه‌ مۆندیالی تۆپی پێی كچان له‌فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكردووه‌و تا رۆژی 7/7/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌م مۆندیاله‌دا 24 هه‌ڵبژارده‌ی كچانی وڵاتانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان به‌شداریی ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر 6 گروپی 4 هه‌ڵبژارده‌ییدا دابه‌شكراون.
له‌یاریی ده‌ستپێكی ئه‌م مۆندیاله‌ و له‌ یه‌كه‌م یاریی گروپی یه‌كه‌مدا، دا كچانی فه‌ره‌نسای وڵاتی میوانداریكه‌ر به‌بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌و خۆیان ناساند و توانیان 4-0 له‌ كچانی كۆریای باشوور ببنه‌وه‌.
رۆژی شه‌ممه‌ 8/6/2029 له‌ دووه‌م رۆژی یارییه‌كانی ئه‌م مۆندیاله‌دا ئه‌م یارییانه‌ی تر كران:
*نه‌رویج×نایجیریا (3-0)، گروپی یه‌كه‌م.
*ئه‌ڵمانیا×چین (1-0)، گروپی دووه‌م.
*ئیسپانیا×باشووری ئه‌فریقا(3-1)، گروپی دووه‌م.
ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه‌ ئه‌م دوو یارییه‌ی تر ده‌كرێن:
*ئه‌رجه‌نتین×ژاپۆن،گروپی چواره‌م-سه‌عات 7- ئێواره‌.
*كه‌نه‌دا×كامیرۆن،گروپی پێنجه‌م- سه‌عات 10 – شه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ره‌خنه‌ له‌ 13 گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌گیرێت

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكای پاڵه‌وانی جیهان له‌ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ مۆندیالی ...