سەرەکی » وەرزش » بارسێلۆنا له‌ ئه‌مریكا 2 یاری دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ناپۆلی ده‌كات

بارسێلۆنا له‌ ئه‌مریكا 2 یاری دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ناپۆلی ده‌كات

رۆژنامه‌كانی نزیك له‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا پرۆگرامی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌شت بۆ ئاسیا و ئه‌مریكا ده‌كات و چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ بارسێلۆنا به‌سوود وه‌رگرتن له‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌ مانگی 8 یاری دۆستانه‌ی‌ زیاتر ده‌كات.
مۆندۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ بارسێلۆنا رێككه‌وتنی ئیمزا كردوه‌ له‌سه‌ر گه‌شت كردن بۆ ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و وڵاته‌ 2 یاری دۆستانه‌ له‌ رۆژانی 7 و 11ی 8 به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ناپۆلی ئه‌نجام بدات.
وه‌كو بڕیاریشی لێدراوه‌ یاری یه‌كه‌م له‌ شاری میامی له‌به‌رده‌م 65 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێت و یاری دووه‌میش له‌ یاریگای زانكۆی میشیگن ده‌بێت كه‌ جێگه‌ی‌ 72 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه‌.
پێش گه‌شت كردن بۆ ئه‌مریكاش یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ گه‌شت ده‌كات بۆ ئاسیا و له‌وێش چه‌ندی یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ چێڵسی و ڤیسیل كوبی یاری ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ی دوایی له‌ ریزه‌كانی ئه‌ندرێس ئینێستا و داڤید ڤیا یاری ده‌كه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ره‌خنه‌ له‌ 13 گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌گیرێت

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكای پاڵه‌وانی جیهان له‌ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ مۆندیالی ...