سەرەکی » ئابووری » داوای باشكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراك دەكرێت

داوای باشكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراك دەكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سەنەدی نیشتمانی لە پەرلەمانی عیراق، داوای باشكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەكات، بەشەخۆراكی مانگانەش بە گرنگ بۆ خێزانی عیراقی دادەنێت.
فالح خەزعەلی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەندی نیشتمانی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە جۆرەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان باشبكرێن، چونكە گرنگییەكی زۆرییان بۆ هاووڵاتییان هەیە.
بەوتەی خەزعەلی، جۆرەكانی بەشەخۆراكی مانگانە، پێویستن بۆ ژیانی هەژاران و ئەوانەی داهاتێكی دیاریكراویان هەیە، پێویستە پاڵپشتی لێبكرێت تا بگاتە دەستی هاووڵاتیان و بەسەر شەش ملیۆن خێزاندا دابەش بكرێت، كە لە 38 ملیۆن هاووڵاتی پێكدێن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق، داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرد، پاڵپشتی دارایی لە زیادكردن و باشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بكرێت و ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بابەتە بخاتە كارنامەی خۆیەوە، دوای ئەوەی نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بڕی هەناردەكراوەكانیش زیادیان كرد.
لەئێستادا ئەو مادانەی وەك بەشەخۆراك مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت بریتین لە ئارد و برنج و زەیت و شەكر و زۆر جاریش بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە هاووڵاتیان رەخنەو گازندەیان هەیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

داوای دیاریكردنی نرخی مریشك دەكرێت

لەسەر دیاریکردنی نرخێکی هاوبەش بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و هاووڵاتیان ...