سەرەکی » دۆسێ » رۆژنامەیەك: عیراق تووشی وشكەساڵی دەبێتەوە

پەیوەندی بە بەنداوی ئەلیسۆی توركیاوە هەیە

رۆژنامەیەك: عیراق تووشی وشكەساڵی دەبێتەوە

رۆژنامەیەكی قەتەری كە لە لەندەن دەردەچێت، هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی وشكەساڵی لە عیراق، ئەمەش بەهۆی نزیكوونەوەی توركیا لە پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ، ئاماژەی بە دروستبوونی تەنگژەیەكی تر كردووە كە خۆی لە بەرپابوونی خۆپیشاندانێكی بەهێز لە باشووری عیراقدا دەبینێتەوە.
رۆژنامەی (العربی الجدید) دەڵێت»بەرپرسانی عیراق سەرلەنوێ‌ دەستیان كردەوە بە هۆشداریی لەبارەی دروستبوونی تەنگژەیەكی تری وشكەساڵی چاوەڕوانكراو لەم مانگەدا لە هەردوو روباری دیجلە و فورات كە هەڕەشە لەسەر ناوچەكانی باشوور و بە دیاریی كراویش دەبێتە مایەی كەمبوونەوەی ئاو، و كەبوونەوەی ئاوی شیاوی خواردنەوە، وێڕای كەمبوونەوەی ئاوی ئاودێری بۆ مەبەستی كشتوكاڵ».
بەپێی رۆژنامەكە»لەم چەند رۆژەی دواییدا چەندان جار هۆشداریی درا لەلایەن بەرپرسان و نوێنەرانی شاری بەسرە كە دەوڵمەنترین ناوچەی نەوتییە لە عیراق و هەژارترینە لەڕووی دابینكردنی ئاوی شیاوی خواردنەوە و ئاوی كشتوكاڵی، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی هەردوو روباری دیجلە و فورات، بە تایبەت كە توركیا نزیك دەبێتەوە لە پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ كە دەكەوێتە سەر روباری دیجلە لە خاكی وڵاتەكەی».
(العربی الجدید) نوسیویەتی»وێڕای راگەیاندنەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆتایی ساڵی رابردووداو لە سەرەتای ئەمساڵ كە گوایە وڵاتەكەی لە مانگی حوزەیرانی 2019 دەست دەكات بە پڕكردنی عەمبارەكانی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر روباری دیجلە، و دەست دەكات بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەهاكەی 1.5 ملیار لیرەی توركی (256 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی) ساڵانەیە بۆ ئابوری توركیا، سەرەڕای دابینكردنی 1200 مێگاوات كارەبا بۆ باشووری خۆرهەڵاتی توركیا، و ناڕەزاییەكانی حكومەتی عیراقی بەرانبەر بە یاساكانی توركیا لەو بارەیەوە، و رێگرییەكانی سەبارەت بەوەی پرۆژەكە دەبێتە مایەی كەمبوونەوەی ئاو، بەو پێیەی هاتنی ئاو لە یەكێك لەو روبارانەیەوە دروست دەكات كە لە وڵاتدا پشتی پێدەبەسترێت و زۆربەی پێداویستییەكانی ئاوی لێوە دابین دەكرێت، بەڵام تائێستا بەغدا بە تەواوەتی و بەشێوەیەكی واقعی خۆی بۆ ئەو پرۆسەیە ئامادە نەكردووە».
رۆژنامەكە ئاماژە بە كەمبوونەوەیەكی زۆری ئاو دەكات لە عیراق لە ساڵی رابردووە، بە جۆرێك كە «ناچار بووە رێوشوێنی قەدەغەكردنی چاندنی برنج بگرێتەبەر، ئەمەش بۆتە مایەی كۆچكردنێكی فراوانی جوتیاران لە ناوچەكانی باشووری عیراق، بەڵام توركیا تائێستا بایەخی بەوە نەداوە، هەرچەندە باران و لافاوەكانی ئەم دواییە یاریدەدەربوون بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی عەمباری ئاو لە عیراق، دوای ئەوەی عیراق پێشتر 3 ملیار مەتر سێ‌ جای ئاوی هەبوو لە بەنداوەكانی موسڵ و حەدیسە، لەمڕۆدا خاوەنی نزیكەی 27 ملیار مەتر سێجای ئاوە لەو دوو بەنداوەدا».
باسی لە زیندووبوونەوەی ناوچە زۆنگاوەكانی باشوور كردووە، «دوای ئەوەی گەیشتبوونە قۆناغی وشكبوون و مەرگی گامێشەكان و كۆچی دانیشتوانی، بەڵام لەمڕۆدا ئەو ناوچانە دەوڵەمەندن بە ئاو و ئاستی پڕبونیان گەیشتۆتە لەسەدا 70، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كێشەی ئاوی شیاوی خواردنەوە و ئاوی ئاودێری، تائێستاش ئاڵۆزە و حەسەن جەنابی وەزیری پێشووی سامانە ئاوییەكان نەیتوانیوە چارەسەرییان بكات».
(العربی الجدید)، ئاماژە بە دابەزینی ئاستی ئاو دەكات لە روباری دیجلە لە چەند هەفتەی داهاتوو، لە بەری باكوور، لەوەش قورستر لە بەری خۆرهەڵاتەوەیە دوای ئەوەی ئێران ئەو روبار و زێیانەی گرتەوە كە دەڕژێنە عیراقەوە، لە دوایین دوو دانوستانی بەرپرسانی عیراقی و ئێرانی، لایەنی ئێرانی وەڵامی هۆكارەكانی نەگێڕانەوەی ئاو و گۆڕینی ئاراستەی ئەو سەرچاوانەی دەڕژانە عیراقەوە روننەكردۆتەوە.
رۆژنامەكە لە زاری عەللا بەیزانی بەرپرسی خۆجێی لە بەسرە بڵاویكردۆتەوە»لەم چەند رۆژەی دواییدا، سەرەتای دابەزینی ئاستی ئاوی خواردنەوە بۆ پاڵاەوتن كەمبۆتەوە، زیاتر لە نوسراوێكیشیا رەوانەی حكومەتی فیدراڵ كردووە لە بەغدا».
بە گوتەی ئەو بەرپرسە»بەردەوامبوونی دابەزینی ئاستی ئاو لە بەسرە، لەماوەی چەند ساڵی رابردووەوە دەستیپێكرد و توڕەبونێكی میللی گەورەی لێكەوتەوە، ئەو توڕەبوون و ناڕەزاییە دووبارە دەبێتەوە و كۆپی رووداوەكانی ساڵی رابردووی لێدەكەوێتەوە، خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان لەسەر شەقامەكان دەستپێدەكەنەوە، گەر ئەو خۆپیشاندانانەش گەڕانەوە، ئەوا زۆرینەی هۆزە زیانلێكەوتووەكان لە كەمبوونەوەی ئاوی دابینكراو بۆ ئاودێری و كشتوكاڵ بەشداریی تێدا دەكەن، چونكە دەچنە ساڵی پێنجەمی بێ‌ كشتوكاڵی و بەرهەمەوە، ئەمەش وەك كێشەیەك لەدەم كەل دەركەوتووە».
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەلام محەمەد ئەندامی كۆمەڵی (پارێزەرانی دیجلە) كە بایەخ بە ئاو و ژینگە دەدەن، رایگەیاندووە»حكومەتی عیراق بەشێوەیەكی زانستی لەگەڵ تەوژمی ئەم دواییەی باران و لافاوەكاندا مامەڵەی نەكرد، وەزارەتی سامانە ئاوییەكان نەیتوانی ئاوی لافاوەكان گلبداتەوە، چونكە بڕێكی زۆری ئەو ئاوە رژانە شەتولعەرەب و بەهەدەرچوون».
ئەو ژینگە پارێزە پێیوایە»لافاوەكان وایانكرد ئاستی خوێ‌ كەمببێتەوە (سوێری و خوێیاوی رووبەرێكی فراوان لە روبارەكان پێكدەهێنن و چەند ئاستی ئاو كەمببێتەوە سوێری و خوێیاویبوون زیاتر دەبێت) لە ئاوی بەسرەدا، بەڵام لە هەمان كاتدا دەبوو بەشێوەیەكی زانستیانە ئیدارە بكرێت، تا پارێزگاریی لێبكرێت و بەدووربگیرێت لە زیادەڕۆیی، لەگەڵ پێویستی ئاماژەكردن بەو بارانە بەلێزمانەی لە وەرزی زستاندا لە عیراق بارین كە بەشێوەیەكی زۆر خزمەتییان بە وڵات نەكرد، بەهۆی بەردەوامبوونی كێشەكان لە تۆڕی ئاو، بەوپێیەی لە حاڵەتێكی پشێویدان، وێڕای ناكۆكییە ئیقلیمییە بەردەوامەكان لەبارەی سەرچاوەی ئاوی روبارەكان، لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر بەكارهێنانی رووبارەكان بۆ تێكەڵاوكردنی بە ئاوی زێرابەكان».

 140 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*