سەرەکی » ئابووری » وەزارەتی كشتوكاڵ: گەنمی..

وەزارەتی كشتوكاڵ: گەنمی..

وەزارەتی كشتوكاڵ: گەنمی عیراق 100 % زیاد دەكات

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 12 ملیۆن دۆنم زەوی كراوە بەدانەوێڵەو سووتانی بەشێك لە كێڵگە كشتوكاڵیەكان كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمی دانەوێڵە نەبووە.
ساڵح حوسنی وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەپێی پلامی كشتوكاڵی ئەمساڵ زیاتر لە 12 ملیۆن دۆنم زەوی كراوە بە دانەوێڵە‌و بەراورد بە ساڵی پێشتر بەرهەم لەسەدا 100 زیاتر بووە، بۆیە سووتانی بەشێك لە بەرهەمی كشتوكاڵی كاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمی دانەوێڵە.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكاتی وەرگرتنی گەنمدا دەستبەجێ‌ پارەكەی دەدرێت بە جووتیاران، ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە، چونكە لەساڵانی رابردوودا ئەو نەبووە.
وەزیری كشتوكاڵی عیراق روونیكردۆتەوە، كە لەئاستی باڵادا لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەسوتانی دەغڵودانی جووتیاران لەسەرجەم پارێزگان پێكهێنراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئاسایشی وزە لە دەریای ناوەڕاست و كاریگەری بەسەر باشوور و رۆژئاوای كوردستان

* بەهرۆز جەعفەر (1 – 4) دەریای ناوەڕاست پێگەیەكی ستراتیجی ...