سەرەکی » زانست » مایكڵ مۆر

ئەزموون و ناوبانگ

مایكڵ مۆر

مایكڵ مۆر دەرهێنەرە و خاوەنی خەڵاتی ئەكادیمییە و بەرهەمهێنەرێكی لیبراڵیی چالاكە. بەفیلمە دۆكیومێنتارییە پڕ لە مشتومڕەكانی ناسراوە كە باسی زۆر بابەتی گرنگ دەكات، وەك سیستمی تەندروستی ئەمریكی و توندوتیژی و چەك. ئەو پەیامی خۆی لە رێگەی فیلمەكانییەوە ئاراستە دەكات و هەندێك جاریش دەبێتە جێگەی رەخنە و گلەیی حكومەتی ئەمریكا.
(ئێمە باسی ئاهەنگێك یان بۆنەیەك ناكەین، بەڵكو باسی مایكڵ مۆر دەكەین… بە بڕێك پارە سزا دەدرێت یان دەست بەسەر فیلمەكەیدا دەگیرێت).
سێ‌ فیلمی مایكڵ مۆر لە ناو پێنج فیلمی دۆكیومێنتاری خاوەنی زۆرتری داهاتدان و یەكێكە لە كەسە كاریگەرەكان، قسەی زۆر لەسەر دەكرێت و لە رووی سیاسییەوە مشتومڕ دەنێتەوە، ئەو بابەتێكی جددی بەشێوەیەكی پێكەنیناوی دەخاتەڕوو.
فیلمی فەهرەنهایت 11/9 باسی كاردانەوەكانی 11ی سێپتێمبەر دەكات لە ناو ئیدارەی سەرۆك جۆرج بوش و باسی پەیوەندی خێزانی نێوان بوش و بن لادن دەكات لە رێگەی بەڵگە و چاوپێكەوتنەوە. پێیوایە بوش و هاوڕێكانی ئەمریكایان لەو كاتەدا بەجێهێشت كەڕووە و گیروگرفتی زیاتر ملدەنێت.
لە فێستیڤاڵی كاندا مایكڵ مۆر خەڵاتی پالما دۆری درایە كە یەكەم فیلمی دۆكیۆمێنتارییە لە ساڵی 1956ەوە ئەو خەڵاتەی پێبدرێت. (فێستیڤاڵی كان دڵخۆشە كە خەڵاتی پالما دۆر بداتە فیلمی فەهرەنهایت 11/9). وادیارە بەسووربوون و بەردەوام بوونی بەرهەمێكی دەسكەوت.
(زۆر كەس دەیانەوێت هەقیقەت بشارنەوە و لە دۆڵابدا هەڵیبگرن، بەڵام ئەمە دریدەهێنێت سەرۆكێكی كۆماریی مەزن وتی: هەقیقەت بدە خەڵك و وڵاتەكەت تەئمین بكە.. بەڵام ئەبراهام لینكۆڵن سەرۆكێكی كۆماری بوو لەجۆرێكی تر).
تەنها ئەو فیلمە خەڵاتی نەبردەوە، بەڵكو فیلمێكی تریشی كە لەسەر چەك و توندوتیژییە بە هەمان شێوەیە. ئەو فیلمە باسی چەك و توندوتیژی دەكات لە ئەمریكا لە دوای كارەساتی قوتابخانەی كۆڵۆمباین لە ساڵی 1999 دا. مایكڵ مۆر خەڵاتی ئەكادیمیشی وەرگرتووە.
فیلمی سیكۆ باسی سیستمی تەندروستی ئەمریكا دەكات. رەخنە لە ئیدارەی ئەمریكا و پیشەسازیی دەرمان دەگرێت، بەو هۆیەشەوە چوار كۆمپانیای گەورەی دەرمان فەرمانیان بە فەرمانبەرەكانیان كرد قسە لەگەڵا ئەو دەرهێنەرە نەكەن.
فیلمەكە ئەو كاتە هەڵای زیاتری نایەوە كە ئاشكرا بوو مۆر و هەندێك كارمەندی فریاگوزاری 11/9 چوونەتە كوبا بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشیی درێژخایەن. ئیدارەی ئەمریكا باسی پێشێلكردنی رێكەوتنی نێوان كوبا و ئەمریكا دەكات بەهۆی ئەو سەردانەوە.
(هەموومان ئەوە دەبینین كە جۆرج بوش بۆ تەنگ پێهەڵچنینمان پێمان دەكات! یاسا روونەو ئێمە پێشێلمان نەكردووە، هەموو ئەمریكییەك ئازادە بچێتە كوبا بۆ هەر ئەرك و كارێكی رۆژنامەوانی).
وا دیارە مۆر پەیامەكەی گەیاندۆتە گوێی ئەو كەسی دەبێت گوێی لێبێت یان گوێی ئەوەی كە دەبێت مەسەلەكە چارەسەر بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*