سەرەکی » زانست » ئه‌پڵیكه‌یشنی‌ (دیپ نوود) لە مۆبایل لابرا

ئه‌پڵیكه‌یشنی‌ (دیپ نوود) لە مۆبایل لابرا

بی‌ بی‌ سی‌

شاره‌زایانی‌ بواری‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی‌ مۆبایلی‌ زیره‌ك ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌یان لابرد كه‌ توانای‌ لابردنی‌ جل‌و به‌رگ‌و رووتكردنه‌وه‌ی‌ ژنانی‌ هه‌بوو.
ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ ناوی‌ (دیپ نوود) بوو، له‌ توانایدا هه‌بوو وێنه‌ی‌ هه‌ر ژنێك بگۆڕێت بۆ وێنه‌یه‌ك كه‌ جل‌و به‌رگی‌ له‌به‌ردا نه‌بێت، به‌ڵام له‌ سایتی‌ مه‌زه‌ربۆردی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌واڵی‌ ته‌كنۆلۆژیادا ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ لێگیرا.
ره‌خنه‌گرانی‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ ده‌ڵێن: كاكردن به‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ سوكایه‌تی‌ كردنه‌ به‌ وێنه‌ی‌ به‌رامبه‌ر‌و ژنانیش ده‌خاته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تۆڵه‌‌و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ ترسناكی‌ ده‌بێت.
پرۆگرامه‌ره‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ سایتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویتر نووسیویانه‌: ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ خراپ به‌كار بهێنرێت، ئێمه‌ش نامانه‌وێ له‌و رێگایه‌وه‌ پاره‌مان ده‌ست بكه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ لاده‌به‌ین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*