سەرەکی » زانست » رۆبۆته‌كان وا هاتن

ئه‌ندرێ ئۆپنهایمه‌ر:

رۆبۆته‌كان وا هاتن

رۆبۆته‌كان وا هاتن ناونیشانی‌ كتێبێكی‌ تازه‌ی‌ ئه‌ندرێ ئه‌ندرێ ئۆپنهایمه‌ر نووسه‌ری‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌ كه‌ باس له‌ زاڵبوونی‌ رۆبۆته‌كان ده‌كات به‌سه‌ر ژیانی‌ گشتی‌ مرۆڤ له‌ ئاینده‌دا، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ هه‌لی‌ كاردا، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێكی‌ زۆری‌ هه‌لی‌ كار له‌ ده‌ست مرۆڤ بچێت‌و رۆبۆت له‌ جێگه‌ی‌ داده‌نرێت.
نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا هێڵێكی‌ نوێ ده‌كێشێت له‌ نێوان ره‌شبینی‌‌و گه‌شبینیدا سه‌باره‌ت به‌ ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌و هێڵه‌ش ره‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئازارشكێن بێت له‌به‌رامبه‌ر لێشاوی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ رۆبۆته‌كاندا. به‌ڵام ئه‌وه‌ش كاتییه‌‌و پێشكه‌وتنه‌ خێراكان هه‌ندێك دیارده‌‌و نه‌خۆشی‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنن، وه‌ك گۆشه‌گیری‌‌و خه‌مۆكی‌.
نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا به‌ روونی‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆربوونی‌ رۆبۆته‌كان له‌ هه‌ر بوارێك له‌ بواره‌كانی‌ كار‌و ژیانی‌ مرۆڤدا مه‌ترسی‌‌و كاریگه‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌ ئاسا دێنێته‌ ئاراوه‌. چونكه‌ به‌ هاتنی‌ رۆبۆته‌كان ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ مرۆڤ له‌ شاگردی‌ چێشتخانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گات به‌ ئه‌ندازیار‌و پزیش‌و پارێزه‌ر بێكار ده‌بن.
یه‌كێكی‌ تر له‌ كێشه‌كان به‌ تێپه‌ڕبوونی‌ كات‌و دوای‌ پێشكه‌وتنێكی‌ زۆر ئاوه‌زی‌ مرۆڤ توانای‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ واقیع‌و خه‌یاڵ له‌ده‌ست ده‌دات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ

جه‌مسه‌ری باكوور بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ ...