سەرەکی » وەرزش » ته‌مه‌نی ئه‌م وێنه‌یه‌ 50 ساڵی ڕه‌به‌قه‌

ته‌مه‌نی ئه‌م وێنه‌یه‌ 50 ساڵی ڕه‌به‌قه‌

وێنه‌ كۆنه‌ وه‌رزشییه‌كان خۆیان بۆ خۆیان شایانی ئه‌وه‌ن زۆرترین كه‌س بیانبینێت و زۆرترین قسه‌و باسیان له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و وێنانه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆریان هه‌یه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ بهێنرێنه‌ به‌رچاوی نه‌وه‌ی نوێ و وه‌رزشكارانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نوێیه‌ تا ئه‌وانیش بزانن وه‌رزشكاره‌ ماندووه‌كانی پێش خۆیان كێ و كێ بوون و چ جۆره‌ خزمه‌تێكیان به‌وه‌رزش كردووه‌.
ئه‌م وێنه‌یه،‌ ستادیۆم له‌ په‌یجی ره‌فیق زه‌رگه‌ته‌یی له‌ فه‌یسبوك وه‌ریگرتوه‌و ئه‌وان بڵاویان كردۆته‌وه‌ و ته‌مه‌نی وێنه‌كه‌ش 50 ساڵه‌.
وێنه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سلێمانییه‌، رۆژی 20/7/1967 گیراوه‌، ئه‌گه‌ر چی زانیاریی تر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ چ یاریگایه‌ک له‌ چ یارییه‌كدا و به‌رامبه‌ر كێ بووه‌و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش چۆن بووه‌، به‌ڵام ئه‌و مانایه‌ی له‌وێنه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون به‌ردێكی گه‌وره‌یان له‌ بناغه‌ی بینای وه‌رزشیی شاری سلێمانیدا داناوه‌، زۆریان یان كۆچی دواییان كردووه‌ یان شه‌هید بووه‌، ئه‌وانه‌شی ماون تیایاندا هه‌یه‌ تا ئه‌وپه‌ڕوی وزه‌و توانای خۆی خزمه‌تی به‌وه‌رزش كردووه‌ و ئێستا به‌ هۆی باری خراپی ته‌ندروستییه‌وه‌ له‌وه‌رزش دوور كوتۆته‌وه‌ له‌وانه‌ مامۆستا به‌كر مسته‌فا.
ناوه‌كان
وه‌ستاوه‌كان له‌ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ
*خوالێخۆشبوو هه‌ڵگورد عارف.
*د.رۆژ نوری شاوه‌یس.
*مامۆستا به‌كر مسته‌فا.
*حه‌مه‌ی مچه‌.
*عه‌لی مه‌عسوم.
*محه‌مه‌د.
دانیشتووه‌كان له‌ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ
*خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌لی له‌تیف.
*شه‌هیدی نه‌مر جه‌مالی عه‌لی باپیر.
*عوسمان ئه‌بو به‌كر.
*خوالێخۆشبوو فه‌همی فه‌قێ ره‌شیدی قه‌شان.
*خوالێخۆشبوو مامۆستا دارای حاجی عه‌لی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*