سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەسپەکەی تەروادە پیاوێک دەکوژێت

ئەسپەکەی تەروادە پیاوێک دەکوژێت

پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ لەسەر ئەسپێکی گەورەی لە دار دروستکراو دەکەوێتە خوارەوە کە درێژییەکەی 12 مەترە.
ئەو ئەسپە پاشماوەی فیلمی تەروادەی ئەفسانەی یۆنانییەکانە لە گۆڕەپانی شاری کاناکالی لە تورکیا ماوەتەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2004.
ئەو پیاوە ناوی میستان گۆنی ئەلمەخمورە، بۆ ئەوەی خۆشترین کاتەکانی بەسەربەرێت دەچێتە سەر پشتی ئەو ئەسپە باڵابەرزە، بەڵام لەناکاو دەکەوێتە خوارەوەو بە خەستی بریندار دەبێت، دەستبەجێ هێزەکانی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی رووداوەکەو پیاوەکە دەبەن بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانلەدەستدەدات.
بەرلەوەی پیاوەکە بچێتە سەر پشتی ئەسپە لەدار دروستکراوەکە وتوویەتی کە هیچ شتێک روونادات».
پۆلیسی ئەو ناوچەیە ئاشکرایکردووە میستان گۆنی یەکەمجاری نییە ئەو کارە دەکات و لەساڵی 2015دا جارێکی تر هەوڵی دابوو، بەڵام رێگریی لێکرابوو.

 315 جار بینراوە