سەرەکی » وەرزش » پێكانی جه‌یمس رۆدریگێزی راگه‌یاند

پێكانی جه‌یمس رۆدریگێزی راگه‌یاند

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ رێگه‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی پێكانی جه‌یمس رۆدریگێزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ واده‌ی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ بدات.
جه‌یمس له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ ڤایادۆلید هه‌ستی به‌ ئازار كردوه‌ له‌ قاچی راستیدا هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ش زیدان گۆڕانكاری پێكردوه‌.
جه‌یمس دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌درید بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداری یارییه‌كی كرد و ئاستی به‌رزیشی پێشكه‌ش كرد به‌لام به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو كه‌ به‌هۆی پێكان ماوه‌یه‌ك دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
ریاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ دوای پشكنینی ورد ده‌ركه‌وتووه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ له‌ ماسولكه‌كانی رانی راستیدایه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌شی پابه‌نده‌ به‌ باشبوونی دۆخی و وه‌ڵامی جه‌سته‌ی بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ره‌ی پێی ده‌درێت.
هه‌رچه‌نده‌ ریاڵ مه‌درید واده‌ی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كردوه‌ به‌ڵام رۆژنامی‌ ماركا دوپاتی كردۆته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و پیكانه‌وه‌ جه‌یمس له‌ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر به‌ ڤیاریاڵ بێ به‌ش ده‌بێت و ناشتوانێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆڵۆمبیا به‌شداری هه‌ردوو یاری به‌رامبه‌ر به‌رازیل و ڤێنزوێلا بكات.

 44 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*