سەرەکی » وەرزش » مباپی مانگێك و كاڤانی 3 هه‌فته‌ دوورده‌كه‌ونه‌وه‌

مباپی مانگێك و كاڤانی 3 هه‌فته‌ دوورده‌كه‌ونه‌وه‌

كیلیان مباپی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ راهێنانی یانه‌كه‌ی‌ داده‌بڕێت و ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا به‌شداری له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆ بكات.
مباپی له‌ یاری یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ تۆلۆز دووچاری پێكان هات و له‌ گێمی دووه‌م یاریگای جێهێشت كه‌ هه‌ستی به‌ ئازار كرد له‌ رانیدا.,
رۆژنامه‌ی‌ لۆپاریزیان بڵاویكردۆته‌وه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ مباپی له‌ ماسولكه‌كانی رانی چه‌پیدایه‌و پێویستی به‌ مانگێك پشوو هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت به‌شداری له‌ یارییه‌كان بكاته‌وه‌.
به‌هۆی ئه‌مه‌ش مباپی له‌ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی‌ به‌شداری ناكات و له‌ پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ردوو یاری به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌لبانیا و ئه‌ندۆرا دوور ده‌خرێته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مباپی رۆژی 15ی مانگی داهاتوو بۆ یاری به‌رامبه‌ر به‌ ستراسبۆرگ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ یارییه‌كان.
چه‌ند سه‌عاتێك دوای راگه‌یاندنی پێكانی مباپیش پاریس سان جێرمان پێكانی ئه‌دینسۆن كاڤانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی‌ 3 هه‌فته‌ داده‌بڕێت.
كاڤانی له‌ هه‌مان یاری گێمی یه‌كه‌م یاریگای جێهێشت پێكانه‌كه‌ی ئه‌ویش له‌ ماسولكه‌كانی رانی دایه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت 3 هه‌فته‌ یاری بكات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ جه‌وله‌ی یه‌كه‌می چامپیۆنس لیگ بگه‌رێته‌وه‌.

 50 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*