سەرەکی » هەمەڕەنگ » خواردنی‌ په‌تاته‌ كوێری‌ كرد

خواردنی‌ په‌تاته‌ كوێری‌ كرد

بی‌ بی‌ سی‌

پسپۆڕانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ هۆشدارییان دا له‌ باره‌ی‌ مه‌ترسی‌ ده‌ستنیشان كردنی‌ یه‌ك جۆر خواردن‌و به‌كارهێنانی‌ به‌شێوه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ، ئه‌و هۆشدارییه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ كوڕێكی‌ هه‌رزه‌كار توانای‌ بینینی‌ له‌ده‌ست دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ته‌نیا په‌تاته‌ی‌ سووره‌وه‌كرا‌و‌و چپسی‌ په‌تاته‌ی‌ ده‌خوارد.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ ته‌مه‌نی‌ 17 ساڵه‌‌و له‌ ژیانی‌ رۆژانه‌یدا ته‌نیا په‌نجه‌په‌تاته‌ی‌ سوركراوه‌‌و چپسی‌ په‌تاته‌ی‌ ده‌خوارد له‌گه‌ڵ نانی‌ وشك، ناوبه‌ناویش پارچه‌یه‌ك گۆشت یان سۆسجی‌ ده‌خوارد، له‌ پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت، ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ تووشی‌ به‌دخۆراكی‌‌و كه‌میی‌ ڤیتامین12 بووه‌.
سه‌ره‌تا كه‌ نه‌خۆش كه‌وتووه‌‌و چووه‌ بۆ لای‌ پزیشك، پێی‌ وتراوه‌ كه‌ كه‌میی ڤیتامین12ی‌ هه‌یه‌‌و پێویسته‌ سیستمی‌ خۆراكی‌ خۆی‌ رێك بخاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پشتگوێی‌ خستووه‌، دوای‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ بریستۆل كراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ توانای‌ بینینی‌ له‌ده‌ست داوه‌.
پسپۆڕانیش ده‌ڵێن هۆكاره‌كه‌ی‌ كه‌میی ڤیتامین12‌و كانزاكانه‌ له‌ له‌شیدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تایلۆر سویفت له‌ پاریس

سه‌حافه‌24 تایلۆر سویفتی‌ گۆرانبێژ‌و ئه‌ستێره‌ی‌ گۆرانی‌ پۆپی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ هۆڵی‌ ...