سەرەکی » هەمەڕەنگ » فه‌یسبووك لایكه‌كان ده‌شارێته‌وه‌پەڕە 18

فه‌یسبووك لایكه‌كان ده‌شارێته‌وه‌

بی‌ بی‌ سی‌

ئه‌ندازیارێكی‌ چینی‌ ئاشكرای‌ كرد، كه‌ كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك به‌ نیازه‌ له‌مه‌ودوا ژماره‌ی‌ لایكه‌كانی‌ به‌كاربه‌ران بشارێته‌وه‌، مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه‌ش پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌ باری‌ ده‌روونی‌ به‌كاربه‌رانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌كاربه‌ری‌ فه‌یسبووك ئه‌وه‌نده‌ خولیای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ لایكی‌ زۆر نه‌بێت.
خاتو جین مانشۆن ۆنگ ئه‌ندازیارێكی‌ چینییه‌‌و پسپۆڕه‌ له‌ بواری‌ ته‌كنۆلۆژیادا، له‌ سیستمی‌ ئه‌ندرۆیددا كۆدێكی‌ تازه‌ی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانێ ژماره‌ی‌ لایكه‌كان بۆ هه‌ر بابه‌تێك بشارێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كۆده‌ تا ئێستا كارا‌و ئه‌كتیڤ نه‌كراوه‌.
كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك ئه‌و كۆده‌ تازه‌یه‌ی‌ له‌ كه‌نه‌دا‌و به‌رازیل‌و پێنج وڵاتی‌ تری‌ جیهاندا له‌سه‌ر ئینستاگرام تاقی‌ كردۆته‌وه‌، به‌كارهێنان‌و ئه‌كتیڤ كردنی‌ ئه‌و كۆده‌ تازه‌یه‌ وا ده‌كات، به‌كاربه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌كی‌ بڵاو كرده‌وه‌، ته‌نیا خۆی‌ ژماره‌ی‌ لایكه‌كان ببینێت‌و بزانێت خه‌ڵكی‌ چه‌ند لایكیان بۆ ناردووه‌.
فه‌یسبووك ئاماده‌ نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بكات، به‌ڵام هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ریان خستووه‌ كه‌ كه‌میی‌و زۆریی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر فه‌یسبووك كاریگه‌ریی ده‌روونی‌ له‌سه‌ر مرۆڤ به‌ تایبه‌تیش گه‌نجه‌كان داده‌نێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگەیەکی کاریکاتێری دەکرێتەوە

لەچوارچێوەی چالاکییەکانیدا، ناوەندی 7 رەنگە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەبات و ...