سەرەکی » وتار » ته‌ها سلێمان‌ » پێشنیازو راسپارده‌كان

كۆمه‌ڵكوژی‌ بارزانییه‌كان

پێشنیازو راسپارده‌كان

هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جینۆساید تیایدا، روو به‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌وگرفتی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورمه‌ودا، له‌نێو كایه‌ جیاجیاكاندا ده‌مێنن و شۆڕده‌بنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات دۆخێكی‌ تایبه‌ت و هه‌ستیار به‌ كه‌س و كاری‌ قوربانیه‌كانی‌ جینۆساید جێبهێڵێت و به‌هه‌موو پێوانه‌و مانایه‌ك روو به‌ڕووی‌ ناسه‌قامگیرییان بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ تاوانه‌كان «جینۆسایدی‌ بارزانیه‌كان وه‌ك نموونه‌» ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنرێت:
یه‌كه‌م: زۆر گرنگ و پێویسته‌، وه‌ك ئامانجێكی‌ ستراتیژی‌ كار بۆ درووستكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگای‌ پێش جینۆساید، واتا تاوانه‌كه‌ بكه‌ین. چونكه‌ تا ئه‌مه‌ نه‌كرێ‌، مه‌حاڵه‌ بتوانرێ‌ دادپه‌روه‌ری‌ له‌نێوان كه‌س و كاری‌ قوربانیه‌كان و كۆمه‌ڵگادا به‌ده‌ست بێنین، واتا به‌م هه‌نگاوه‌ كه‌س و قوربانی‌ ده‌گه‌ڕێینینه‌وه‌ بۆ قۆناغی‌ پێش ئه‌نجامدانی‌ تاوان، كه‌ ئه‌مه‌ش زامنی‌ عه‌داڵه‌تی‌ ئینتقالیه‌.
دووه‌م: زۆر گرنگ و ده‌بێت جێگای‌ بایه‌خ و له‌ ستراتیژی‌ كاركردنماندا بێت، كه‌ تاوانه‌كانی‌ جینۆسایدی‌ گه‌لی‌ كوردستان به‌ گشتی‌ و جینۆسایدی‌ بارزانیه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراق وه‌ك تاوانی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ و دژی‌ مرۆیی‌ ناساندونی‌، له‌ رێگای‌ لۆبی كوردستانی‌ و دیپلۆماسییه‌تی‌ كوردو نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌، بكه‌ینه‌ بابه‌تی‌ گووتاری‌ ئاراسته‌كراومان له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمایه‌تی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ و بیانوروژێنین.
سێیه‌م: ده‌بێت به‌جددی‌ كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین، تێكڕای‌ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ستیان له‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌دا هه‌بوه‌، دادگایی‌ بكرێن و سزای‌ یاسایی‌ خۆیان وه‌ربگرن و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ پێشووتر سزا دراون و جێبه‌جێكردنیان دواخراوه‌ جێبه‌جێبكرێن.
چواره‌م: پێویسته‌ فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ عێراقی‌ درووست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك میراتگره‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌كانی‌ پێش خۆی‌ و به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان، قه‌ره‌بووی‌ كه‌س و كاری‌ قوربانیه‌كان بكاته‌وه‌و به‌فه‌رمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ گه‌لانی‌ عێراق و كوردستان له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی‌ جینۆساید بكات، هه‌روه‌ها پێویسته‌ فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق بكرێ‌ وه‌ك گه‌ره‌نتیه‌ك بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی‌ تاوانی‌ جینۆساید رێككه‌وتنامه‌ی‌ رۆمای‌ 1998 ی‌ رۆما واژۆبكات.
پێنجه‌م: دامه‌زراندنی‌ ده‌زگایه‌كی‌ ئه‌رشیفی‌ «نه‌ته‌وه‌یی‌ -نیشتمانی‌» به‌ ئامانجی‌ پاراستنی‌ ئه‌و دۆكیومێنت و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ «بیستراو، بینراو، نووسراو، زاره‌كی‌» و ته‌واوی‌ بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراق له‌سه‌ر دۆسییه‌ی‌ تاوانه‌كانی‌ دژ به‌ «كوردی‌ فه‌یلی‌، بارزانیه‌كان، قه‌ڵادزێ‌، هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌ید سادق، جینۆسایدی‌ ئه‌نفال» و ئه‌وانه‌ی‌ تریش كه‌ هێشتا بڕیاره‌یان له‌یاره‌وه‌ نه‌دراوه‌ وه‌ك «تاوانی‌ «ئه‌شكه‌وتی‌ ده‌كان، تاوانی‌ دژ به‌گوندی‌ سۆریا، تاوانی‌ راگواستنی‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ كوردستان، تاوانی‌ قه‌تڵ و عامی‌ راپه‌ڕینی‌ 1991، تاوانی‌ له‌سێداره‌دان» و تاد
شه‌شه‌م: هه‌روه‌ك له‌چوارچێوه‌ی‌ باسه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان بۆ كردو سه‌رچاوه‌كانی‌ تریش جه‌ختی‌ له‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌، جگه‌ له‌ بیابانی‌ «بوسه‌یه‌»، له‌ چه‌ندین شوێن و جێگای‌ تریش گۆڕی‌ به‌ كۆمه‌ڵی‌ قوربانیانی‌ بارزانیه‌كان بوونی‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوشانی‌ به‌رنامه‌ی‌ ستراتیژی‌ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ قوربانیانی‌ تاوانه‌كانی‌ جینۆسایدی‌ ئه‌نفال و تاوانه‌كانی‌ تر، ئه‌م پرسه‌ش به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێ‌ و كاری‌ پێویستی‌ له‌سه‌ربكرێ‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ رووفاته‌كانیان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ نیشتمان.
وه‌ له‌دوای‌ نه‌وه‌ ماون و ده‌مێنن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەنفال یان جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكان؟

رۆژی 31-7-2017 سی‌ و شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكاندا ...