سەرەکی » وەرزش » بارتی چووه‌ پێشه‌نگی و نادالیش نزیكبۆوه‌

بارتی چووه‌ پێشه‌نگی و نادالیش نزیكبۆوه‌

دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی گراندسلامی ئه‌مریكا یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشگه‌ره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ رافائێل نادالی پاڵه‌وانی ئه‌مریكای كراوه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ له‌ گه‌یشتن به‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی نزیك بۆوه‌.
گراندسلامی ئه‌مریكای كراوه‌ له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان 2000 خاڵی له‌سه‌ره‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ ریزی یاریزانان دروست بكات.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی كردوه‌ به‌ڵام شكستی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی خاڵی زۆر له‌ده‌ست بدات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو نازناوه‌كه‌ی‌ بردبۆوه‌.
جۆكۆڤیچ له‌ نوێترین ریزبه‌ندی خاوه‌نی 9865 خاڵ ، له‌به‌رامبه‌ردا نادال به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی به‌رزكردۆته‌وه‌ بۆ 9225 خاڵ و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌نها 530 خاڵ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندیه‌وه‌ دووره‌.
رۆجێر فێدره‌روی سویسریش پارێزگاری له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كردوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار خاڵ له‌دوای ناداله‌وه‌ دێت.
دانیل میدڤیدیڤی روسیش دوای گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی.
ئاشلی بارتی گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی گراندسلامی ئه‌مریكای كراوه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌تری له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان دروست كردوه‌ كه‌ نایۆمی ئۆساكا پێشه‌نگیه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌دا بیانكا ئه‌ندریسكۆی كه‌نه‌دی دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌یه‌كه‌م به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ توانی نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌ راسته‌وخۆ 2000 خاڵی پێدراوه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌ش 15 پله‌ له‌ ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وتووه‌ و له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گیرساوه‌ته‌وه‌.
نایۆمی ئۆساكای ژاپۆنی كه‌ پێش پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ له‌ قۆناغی 16 ماڵئاوایی كرد ژماره‌ی خاڵی زۆری له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌ش 3 پله‌ دابه‌زیوه‌و چووه‌ته‌ پله‌ی چواره‌م.
ئه‌و شكسته‌كه‌ی‌ ئۆساكا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاشلی بارتی ئوسترالی بوو كه‌ سه‌ره‌ڕای شكست له‌ هه‌مان قۆناغ به‌ڵام توانیویه‌تی بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، كه‌ به‌جیاوازی كه‌متر له‌ 400 خاڵ له‌ پێش كارلۆنیا پلیسكۆڤای چیكی دێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ كۆتایی وه‌رز ركابه‌ری به‌هێز له‌نێوانیان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كۆتایی وه‌رز له‌ پێشه‌نگیدابن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پالێرمۆ له‌ خولی پله‌ 4 ریكۆرد تۆمارده‌كات

یانه‌ی‌ پالێرمۆ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ خولی پله‌ 4ی ئیتاڵیا به‌شداری ...