سەرەکی » مانشێت » مەلا بەختیار: هەمیشە قەرزارباری كەسوكاری شەهیدانینپەڕە 3

مەلا بەختیار: هەمیشە قەرزارباری كەسوكاری شەهیدانین

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەسلێمانی، خانەوادەی شەهید جەمال ئەحمەد فەقێ‌ ناسراو بە (جەمال خۆشناو)ی بەسەركردەوەو وەك یەكێك لەشۆڕشگێڕەكانی كوردایەتی، یادو بیرەوەریی بەرز نرخاند.
لەسەردانەكەیدا بۆ لای خانەوادەی شەهید جەمال، كە رۆژی 26/9/1985 لەكۆیە شەهیدكراوە، كە ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان‌و فەرماندەی مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕش بووە، مەلا بەختیار، ئاماژەی بەوەكرد، كە لەو سەردەم‌و قۆناغەدا، ئەركەكان تەنها بەشۆڕشگێڕەكان رادەپەڕێنران‌، كە شەهید جەمال یەكێكبوو لەوانەی بەڕاستی لەبڕیارداندا خۆشناو بوو، خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزو قارەمان بوو. وتیشی: ئێمەومانان، هەمیشە قەرزاری ئەو رێگەیەین، كە شەهید جەمال‌و هەزاران شەهیدی كوردستان خوێنی خۆیان بۆ بەخشی‌و ئێوەی كەسوكاری شەهیدانیش بۆ هەمیشە بەسەربەرزی دەمێننەوە.
بنەماڵەی شەهید جەمال خۆشناویش، بەسوپاسەوە لە بەسەركردنەوەكەیان روانی‌و بەوەفادارییش بەرامبەر بەشەهید جەمال‌و شەهیدانی كوردستان ناویانبرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*