سەرەکی » ئاراستە » كۆسره‌ت ره‌سوڵ: پێویستیمان به‌ ئه‌زموونی مام جه‌لال-ه‌

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: پێویستیمان به‌ ئه‌زموونی مام جه‌لال-ه‌

جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ مام جه‌لال بۆ ه‌ه‌میشه‌ به‌ زیندوویی له‌ هزرو ویژدان‌و مێژووی گه‌له‌كه‌مان‌و مرۆڤایه‌تیدا به‌ زیندوویی‌و گه‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌…
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دوای زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌باتی بێووچان له‌ پێناوی به‌ده‌سه‌ێنانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و دیموكراسییه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان سه‌رۆك‌ و رابه‌رمان مام جه‌لال بۆ یه‌كجاره‌كی ماڵئاوایی لێكردین.
مام جه‌لال، بۆ درێژه‌دان به‌خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، بۆ دیموكراسی‌ و ئاشتی‌ و پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان‌ و عیراق‌ و ناوچه‌كه‌دا، سیمبولێكی گه‌وره‌یه‌، خه‌بات‌ و تێكۆشانی، ئه‌زموونه‌ به‌نرخه‌ ‌و پڕ له‌ په‌نده‌كانی، بۆ هه‌میشه‌ به‌ زیندوویی له‌ هزر و ویژدان‌ و مێژووی گه‌له‌كه‌مان‌ و مرۆڤایه‌تیدا به‌ زیندوویی‌ و گه‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.
بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ چاره‌نووسسازه‌كانی ئێستا و داه‌اتوومان له‌سه‌ر ئاستی هەرێم‌ و عیراق‌ و ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌ركه‌ حزبی‌ و رێكخراوه‌ییه‌كان، بۆ پێكه‌وه‌یی‌ و ته‌بایی، پێویستیمان به‌ ئه‌زموون‌ و روانینی مام جه‌لال-ه‌.
له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا، سڵاوی ئه‌مه‌ك ‌و وه‌فا بۆ رۆحی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌نێرین، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ خه‌بات بۆ به‌دیه‌ێنانی ته‌واوی ئاوات‌ و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تریفه‌ی‌ مانگی‌ ئاكۆیان

ئازاد سه‌راوی شۆڕش هه‌ڵچون و داچونه‌، هه‌ندێك جاران ڕوبارێكی‌ به‌لرفه‌یه‌، ...