سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » لامەركەزییەكە

لامەركەزییەكە

مودیر عام: كاكە گیان ئەوە لە دەسەڵاتی وەزیردایە.
وەزیر: برای بەڕێز بۆچی هاتی بۆ ئێرە؟! ئەوە سەلاحیەتی خۆیانە.
***
پۆلیس: لای ئێمە نەگیراوە بچۆ بۆ ئاسایش.
ئاسایش: درۆ ئەكەن خۆیان گرتوویانە.
***
مامۆستای پار: ئەم مەوزوعە ساڵێكی تر ئەیخوێنن.
مامۆستای ئەمساڵ: شەرحی ناكەمەوە چونكە پار خوێندووتانە.
***
یەكێتی: ئەگەر گۆڕان وا زوو تەسلیمی پارتی نەبوایە ئێمە مەوقیفێكی ترمان دەبوو.
گۆڕان: ئەگەر یەكێتی لەژێرەوە چەتاڵی نەكردایە ئەوەندە نەرمیمان نەئەنواند بۆ پارتی.
***
پێش خوێندن: بخوێنە رۆڵە با موستەقبەلێكت هەبێ‌.
دوای خوێندن: باشە بێ‌ ئەقڵ كێ‌ وتی موستەقبەلی خۆت بفەوتێنە؟.
***
پێش مارەكردن: مێوژەڕەشكە بخوات لە گەردنیەوە دیارە.
دوای مارەكردن: ئەو عەنتەرە چییە هێناوێتی؟.
***
مانگی تەموز: با گوێزی خۆمان پێ‌ بگات هەرزان ئەبێت.
مانگی تشرین: جا توخوا هەر ئەم گوێزەو هەر گوێزە ئۆكرانییە بێ‌ تامەكە؟!.
***
پێش عەمەلیات: هەتا عەمەلیاتی نەكەی هەر وا ئەبێ‌.
پاش عەمەلیات: نەمگو عەمەلیاتیشی بكەی هەر وا ئەبێ‌؟!
***
لە دەباشان: پێویستە ماڵی خۆمان رێك بخەینەوە.
لە سەری رەش: هەتا پارتی هەبێ‌ كەس حەدی قەراری نییە.
***
بە مناڵی: كە تۆزێك گەورەتر بوویت پاسكیلێكی چاكت بۆ ئەكڕم بەدڵی خۆت.
بە هەرەكاری: پاسكیلت بۆچی یە بەقەد كەرێك ئەبی.
***
پێش قسەكردن: گووبخۆ.
دوای قسەكردن: گوومەخۆ.
***
16ی ئۆكتۆبەر: لە دەوڵەتی كوردی بەولاوە بڕبەنگی لێ‌ بدەی كەمی نییە.
16ی دیسەمبەر: قوربان گیان لامەركەزییەكە سەروزیادمانە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شتێكی ترە

– غیرەتلییەك: ئامادەم لەسەر كوردستانی رۆژئاوا بیكەم بە فەرتەنە، بەڵام ...