سەرەکی » وەرزش » مایكل ودس پله‌ی یه‌كه‌می 100مین پێشبڕكێی میلان بۆ تۆرینۆی برده‌وه‌

مایكل ودس پله‌ی یه‌كه‌می 100مین پێشبڕكێی میلان بۆ تۆرینۆی برده‌وه‌

مایكل ودسی كه‌نه‌دی پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی میلان بۆ تۆرینۆی برده‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ بۆ جاری 100یه‌مین به‌ڕێوه‌چوو.
پێشبڕكێی میلان بۆ تۆرینۆ یه‌كێكه‌ له‌ پێشبڕكێ كلاسیكیه‌كان كه‌ ساڵانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ رۆژێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ندین پاسكیلسواری به‌ناوبانگ به‌شداری ده‌كه‌ن.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 179 كیلۆمه‌تره‌ له‌ نێوان هه‌ردوو شاری میلان و تۆرینۆ له‌ ئیتاڵیا كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند به‌رزیه‌ك له‌ رێڕه‌وی پێشبڕكێكه‌ هه‌یه‌ ئاسته‌نگی بۆ به‌شداربووان دروست ده‌بێت.
له‌ سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچوك له‌ پاسكیلسواران به‌ سه‌ركردایه‌تی مایكل ودس له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی دوركه‌وتنه‌وه‌ .
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ركابه‌ری نێوانیان مایكل هێرشێكی به‌هێزی كردو چووه‌ پێشه‌نگی گه‌ تا كۆتایی پارێزگاری لێكرد و له‌ كۆتایشدا توانی ماوه‌ی‌ پێشبڕكێكه‌ به‌ 4 سه‌عات و 3 ده‌قیقه‌ و 48 سانیه‌ ببڕێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*