سەرەکی » وەرزش » گۆڵه‌كه‌ی‌ گریزمان به‌جوانترین گۆڵی جه‌وله‌ی پێنجه‌م دیاری كرا

گۆڵه‌كه‌ی‌ گریزمان به‌جوانترین گۆڵی جه‌وله‌ی پێنجه‌م دیاری كرا

ئه‌نتوان گریزمانی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگی برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن هانده‌ران زۆرترین ده‌نگی پێدرا.
دوای هه‌ر جه‌وله‌یه‌ك له‌ یارییه‌كان یوفا له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی ده‌نگدانێك بۆ دیاری كردنی جوانترین گۆڵی ئه‌و جه‌وله‌یه‌ رێكده‌خات و هانده‌رانیش ده‌توانن له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
گریزمانیش له‌ یاری به‌رامبه‌ر رۆما به‌ لێدانێكی جوانی ئه‌كرۆباتی له‌ده‌قیقه‌ی 69 گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی‌ تۆماركرد و هانده‌رانیش به‌ رێژه‌ی %33 ده‌نگیان به‌و گۆڵه‌ داوه‌، به‌مه‌ش ئه‌و گۆڵه‌ به‌جوانترین گۆڵی جه‌وله‌ی پێنجه‌م دیاری كرا.
گۆڵه‌كه‌ی‌ گریزمان پێش گۆڵه‌كه‌ی‌ لوكا مۆدریچی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی ریاڵ مه‌درید كه‌وتووه‌ كه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌پۆیل رێژه‌ی 21% ده‌نگی هانده‌رانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
پله‌ی سێیه‌میش بۆ لۆرینزۆ ئینسینی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ ناپۆلی بوو كه‌ %17ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*