یەکەی ئابووری
ژماره‌یك بازرگانی شیره‌مه‌نی كه لە كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان له رێگه‌ی مه‌رزی باشماخه‌وه هاورده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، نیگه‌رانن له زیادكردنی رێژه‌ی باج و رسومات، بۆ ئه‌و مەبه‌سته سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد‌و له‌گەڵ سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونهوەكهدا بازرگانانی بواری شیرمه‌نی نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی زیادكردنی ئه‌و باج و رسوماتانه‌ی كه له‌كاتی پشكنینی كاڵاكانیان لێوه‌رده‌گیرێت گه‌یانده ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی و داوایان كرد كار بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و باج روسوماتانه، چونكه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی رێڕه‌وی بازرگانی و بازرگانان ناچار ده‌كات كاڵا‌و شمه‌كه‌كانیان له رێگه‌ی مه‌رزه‌كانی تره‌وه هاورده بكه‌ن كه به‌م شێوه‌یه مامەڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
بازرگانان ده‌ڵێن: «له‌پێشتردا له‌كاتی پشكنینی كاڵاكانمان 50 هه‌زار دینارمان لێوه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا به نیازن 130 هه‌زار دینارمان لێوه‌ربگرن».
دواتر سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی، په‌یه‌وه‌ندی كرد به به‌رپرسانی مهرزهكهوهو بڕیاردرا تا رۆژی یه‌كشه‌ممه بریاره‌كه رابگیرێت و دواتر گفتوگۆی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ده‌كرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ده‌درێت.
بازرگانان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی له مه‌رزی باشماخ هه‌موو زیادكردنی باج و روسوماتهكان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام له مه‌رزه‌كانی تردا ئه‌م بڕیارانه جێبه‌جێ ناكرێت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردۆته‌سه‌ر كێبرێكی بازاڕ و گۆڕانكاری له نرخی كاڵا‌و شمهكاندا.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌تان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ین تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو.