سەرەکی » وەرزش » ماتۆڕسوارێك له‌ جامی ئاسیا بۆ به‌هره‌مه‌ندان گیانی له‌ده‌ستدا

ماتۆڕسوارێك له‌ جامی ئاسیا بۆ به‌هره‌مه‌ندان گیانی له‌ده‌ستدا

ماتۆڕسوارێكی ئیندۆنیزی ته‌مه‌ن 20 ساڵ بووه‌ قوربانیه‌كی نوێی پێشبڕكێكانی خێرایی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ جامی ئاسیا بۆ به‌هره‌مه‌ندان دووچاری رووداو هات.
ئه‌فریدزه‌ ماناندار له‌ میانی جامی ئاسیا بۆ به‌هره‌داران كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ماتۆڕسوای له‌ قۆناغی مالیزیای پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دوچاری رووداو هات و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌ له‌ سووڕانه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 10 بوو كه‌ دوای به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌ڵ شینجی ئۆگوی ژاپۆنی رووداوه‌كه‌ روویدا .
هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا رووداوه‌كه‌ مه‌ترسیدار ده‌رنه‌كه‌وت به‌ڵام به‌خێرایی ماناندار گوازریه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و له‌وێ به‌هۆی كاریگه‌ری برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ماتۆڕسواره‌ یه‌كێك بوو له‌ ركابه‌ره‌كان له‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ له‌كۆی 2 پله‌ی یه‌كه‌می و 2 دووه‌می و 2 پله‌ی سێیه‌می له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گشتی بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*