سەرەکی » وەرزش » قۆناغی مۆدینای سنۆو بۆردیان برده‌وه‌

قۆناغی مۆدینای سنۆو بۆردیان برده‌وه‌

هه‌ریه‌ك له‌ ریێرا ئوابوچی ژاپۆنی و نیكۆلاس لافرامبۆیسی كه‌نه‌دی پله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی سنۆو بۆردیان برده‌وه‌.
ناوچه‌ی مۆدینای ئیتاڵیا میوانداری دووه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی سنۆو بۆردینگی له‌ جۆری بیگ ئه‌یر كرد.
له‌ ئاستی كچان ریێرا توانی 176 خاڵ و نیو كۆبكاته‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ به‌جیاوازیه‌كی زۆر پێش بروك ڤۆگت كه‌وت كه‌ توانی 126 خاڵ كۆبكاته‌وه‌.
له‌ ئاستی كوڕاندا ركابه‌ریه‌كه‌ به‌هێزتر بوو كه‌ نیكۆلاس توانی 172 خاڵ كۆبكاته‌وه‌و به‌جیاوازیه‌كی كه‌م پێش مارك ماكمۆریسی هاونیشتمانی كه‌وت كه‌ 168 خاڵی كۆكرده‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*