سەرەکی » وەرزش » پیته‌ر كراوچ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ستۆك سیتی نوێ كرده‌وه‌

پیته‌ر كراوچ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ستۆك سیتی نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ ستۆك سیتی رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پیته‌ر كراوچی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ بۆ وه‌رزێكی تریش نوێ بكه‌نه‌وه‌.
كراوچی ته‌مه‌ن 36 ساڵ بۆنده‌كه‌ی‌ هاوینی ساڵی داهاتوو كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ له‌ یارییه‌كاندا پێشكه‌شی ده‌كات یانه‌كه‌ی‌ بڕیاری داوه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ تا هاوینی 2019 نوێ بكاته‌وه‌.
كراوچ بۆ زۆرێك له‌ یانه‌كانی ئینگلته‌را یاری كردوه‌ دیارترینیان تۆتنهام و لیڤه‌رپوڵ و ئه‌ستۆن ڤێلا و دواتر ساڵی 2011 چووه‌ته‌ یانه‌ی‌ ستۆك سیتی و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌شه‌وه‌ له‌ كۆی 11 یاری توانیویه‌تی 4 گۆڵ بكات.
كراوچ له‌ زۆرێك له‌ یارییه‌كاندا وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌ك دێته‌ ناوه‌وه‌و ئه‌نجامی یارییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی‌ ده‌گۆڕێت و یه‌كه‌م یاریزانیشه‌ له‌مێژووی پریمه‌رلیگ 143 یاری وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌ك به‌شداری كردبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*