سەرەکی » هەواڵ » ״پاراستنی دەسكەوتەكانی هەرێم لە دەستووردا״

״پاراستنی دەسكەوتەكانی هەرێم لە دەستووردا״

دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی لەهەولێر، د.ئەرسەلان بایز و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، پێشوازییان كرد لەوەفدێكی باڵای پارتی سۆسیالستی كوردستان-باكوور بەسەرۆكایەتیی مەسعود تەك.
لەدیدارەكەدا، تیشك خرایەسەر بارودۆخی سیاسیی عیراق‌و كوردستان‌و ناوچەكە‌و پێویستیی یەكڕیزیی نێوان هێزو لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە بەگشتی، دووپاتكرایەوە‌و هەنگاونان بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستانیش لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقدا، دووپاتكرایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*