سەرەکی » وەرزش » ڤالێنسیا نیازی هه‌یه‌ پاشه‌كشه‌ له‌ جامی سوپه‌ر بكات

ڤالێنسیا نیازی هه‌یه‌ پاشه‌كشه‌ له‌ جامی سوپه‌ر بكات

یانه‌ی‌ ڤالێنسیا پلان داده‌نێت هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ بنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌ مافی ئابوری خۆی بكات و جیاوازی له‌نێوان یانه‌كان نه‌هێڵێت له‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌تایبه‌ت كه‌ ڤالێنسیا وه‌كو پاڵه‌وانی جامی شا به‌شداری جامی سوپه‌ر ده‌كات و ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆش به‌بێ بردنه‌وه‌ی‌ نازناو به‌شداری ده‌كه‌ن.
جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی داهاتوو به‌ به‌شداری 4 یانه‌و له‌ سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ ڤالێنسیا روبه‌ڕوی ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌وه‌و بارسێلۆناش به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاری ده‌كات، به‌لام ڤالێنسیا پلان داده‌نێت پاشه‌كشه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكات.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی‌ 3 وه‌رزی داهاتوو له‌ سعودیه‌ ده‌كرێت و به‌پێی رێككه‌وتنی به‌رپرسانی سعودیه‌و یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ساڵانه‌ 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌درێت به‌ یه‌كێتییه‌كه‌.
رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش بڵاویكردۆته‌وه‌ ڤالێنسیا به‌هۆی جیاوازی كردن له‌ نێوان یانه‌ به‌شداره‌كان ده‌یه‌وێت پاشه‌كشه‌ بكات و داوای كردوه‌ پاره‌كه‌ به‌یه‌كسانی بدرێت به‌ یانه‌ به‌شداره‌كان.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش نیوه‌ی‌ په‌ره‌كه‌ بۆ 4 یانه‌ به‌شداره‌كه‌ ده‌بێت به‌ڵام له‌و 20 ملیۆن یۆرۆیه‌ ته‌نها 3 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڤالێنسیا دانراوه‌ و ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میش بێت ئه‌وا 6 ملیۆن وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بارسێلۆنا و ریاڵ مه‌درید نزیكه‌ی‌ 9 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرن.
به‌پێی رۆژنامه‌ی‌ ماركاش پاره‌كه‌ دابه‌ش كراوه‌ بۆ 3 به‌ش، به‌شی یه‌كه‌م بۆ به‌شداریكردنه‌ كه‌ له‌ ملیۆنێك یۆرۆ كه‌متره‌، به‌شی دووه‌میش به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌یه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنن و به‌شی سێیه‌میش تایبه‌ته‌ به‌ ناوبانگ و نازناوه‌كانی یانه‌كان، به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ڤالێنسیا یه‌كه‌میش بێت كه‌متر له‌ ریاڵ و بارسای پێده‌درێت، به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌و یانه‌یه‌ توڕه‌یه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*