سەرەکی » هەواڵ » سەعدی پیرە: ئامادەكارییەكانی كۆنگرە لە تەواوبووندایە

سەعدی پیرە: ئامادەكارییەكانی كۆنگرە لە تەواوبووندایە

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك رایگەیاند: ئامادەكارییەكانی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەتەواوبووندایە.
دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند: پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدایە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولاش دوو لیژنە پێكهاتووە، بۆ پرسەكانی نەوت و بودجە، مادەی 140 و پێشمەرگە و مەسەلەی ئەمنی و شەڕی دژی تیرۆر.
سەبارەت بە كۆنگرەی رێكخراوی هاوپەیمانیی پێشكەوتووخوازەوە، وتی: بوونی كورد لەناو كۆنگرەی هاوپەیمانی پێشكەوتووخوازی جیهانی، گرنگە.

print

 83 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*