یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ساڵانێكی زۆره مشتومڕی له‌سه‌ره، ئه‌م بۆچوونه دوای ئه‌وه زیاتر گه‌شه‌ی كرد كه یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دوولایه‌نی گرنگ و خاوه‌ن هێز و جوگرافیای جیاواز، هه‌نگاوه‌كانیان یه‌كخست بۆ رێكخسته‌وه‌ی نێوماڵی كورد.
ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌نجامی ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كگرتووه و له‌هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم ته‌نها یه‌ك سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بێ گرفت نییه، چونكه هێشتا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێبینی زۆری له‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانی و چۆنێتی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم هه‌یه و ئه‌م ناڕهزایهتییهشی چه‌ندین جار راگه‌یاندووه، به‌ڵام هێشتا پارتی كه خۆی وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان وێناده‌كات (كه له واقیعدا پارتی زۆرینه‌ی جوگرافیایه‌كی دیاریكراوه نه‌ك هه‌موو هه‌رێم) وه‌ك پێویست به‌ده‌نگ نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه نه‌هاتووه، بێگومان ئه‌م بێباكییه‌ی پارتیش دواجار كاردانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌دوادا دێت.
بێده‌نگی ئێستای یه‌كێتی له‌مه‌ڕ ناهاوسه‌نگی و گوێ نه‌گرتن له نیگه‌رانییه‌كانی، به‌شێكی هه‌ره‌گرنگی په‌یوه‌سته به‌و راستییه‌ی كه ئه‌و حزبه ئێستا هه‌موو تواناكانی خستۆته خزمه‌تی كۆنگره‌ی چواره‌م و له دامێنه‌وه بۆ لوتكه‌ش سه‌رقاڵی ئه‌م وێستگه گرنگه‌یه، كه یه‌كێتی بۆ قۆناغیكی تری نوێ ساز ده‌داته‌وه و ئیدی له‌دوای كۆنگرهشهوه قۆناغێكی گرنگ له‌كاری رێكخراوه‌یی یه‌كێتی ده‌ست پێده‌كات.
هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌ستنی كۆنگره و به‌رده‌وامیی نیگهرانییهكانیشی له شێوازی حوكمڕانی ئێستای هه‌رێم له‌كاتێكدایه، له رۆژانی رابردوودا هه‌ندێك هه‌نگاو به‌دی كرا به‌ئاراسته‌ی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام له‌واقیعدا ئه‌م پرۆسه گرنگه پێویستی به وردبینی و زیاتر هه‌ڵوه‌سته‌كردن هه‌یه، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه هه‌روا كارێكی ئاسان نییه و یه‌كێتیش وه‌ك خاوه‌نی نیوه‌ی جوگرافیای هه‌رێم، نابێت هه‌روا به‌و ئاسانییه بچێته ناو ئه‌و پرۆسه گرنگه‌وه، ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه یه‌كێتی خواستی یه‌كخستنی هێزه‌كانی نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتی وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ رێكخستنی زیاتری نێوماڵی كورد، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستبردن بۆ ئه‌م كاره گرنگه به‌و شێوازه بیركردنه‌وه‌یه‌ی به‌شێكی پارتی كارێكی هه‌روا ئاسان نییه و نابێت راگوزه‌ر تێبپه‌ڕێنرێت.
ئاخر یه‌كێتی كه ئێستا خاوه‌نی رێكه‌وتنی جیاجیایه له‌گه‌ڵ پارتی سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت و پارتی پابه‌ندی نابێت، چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه بۆ داهاتوو كه پارتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ناخاته خزمه‌تی تاكڕه‌وی له‌كوردستان و به‌مه‌ش كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی تر گیرۆده‌ی گرفت و ئاسته‌نگ نابێت؟ چونكه ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیربێت ئه‌م هه‌نگاوه له یه‌كخستنی دوو وه‌زاره‌ت و دوو دامه‌زراوه گرنگتر و گه‌وره‌تریشه، ئه‌مه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به هێزێكی گرنگ له‌كوردستان، كه وه‌ك چۆن پارێزه‌ر و شورای ده‌ستكه‌وت و شكۆی نه‌ته‌وه‌ییمانه، هه‌رواش بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی تر ئه‌م هێزه ده‌توانێت هاوكێشه‌كان له‌به‌رژوه‌ندی لایه‌نێك یان جه‌مسه‌رێك بگۆڕێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌هۆی تاكڕه‌وی له‌بڕیاردان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا، پارتی دۆخێكی له‌هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه كه هه‌رگیز له‌م ژینگه‌یه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هه‌موو ره‌نگه‌كانییه‌وه، ناچێته ژێر ركێفی هیچ كه‌سێك كه هه‌ر ناو و ناونیشانێكی هه‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گرنگترین شت له‌م قۆناغه‌دا به‌رله‌وه‌ی ده‌ست بۆ ئه‌م كاره ببرێت، ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره، تاوه‌كو پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و ره‌خساندنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش به‌و واتایه‌یه كه پارتی له‌زۆر پێداگری بێته خواره‌وه و چیتر هه‌وڵی پاوانخوازی نه‌دات، چونكه ئه‌م پرۆسه گرنگه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌داهاتووی هه‌رێم و یه‌كێتیش له‌م پرسه‌دا ده‌بێت به زمان و شێوازێكی تر له‌گه‌ڵ پارتی له‌م باره‌یه‌وه گفتوگۆ بكات.
241 جار بینراوە