سەرەکی » ئاراستە » مەراسیمی یادی 49 شەهیدی گوندی قۆڕیتانی دەشتی كۆیە

بە نەمام چاندن یادی شەهیدەكانیان كردەوە

مەراسیمی یادی 49 شەهیدی گوندی قۆڕیتانی دەشتی كۆیە

دیدەوانی یەعقوب

لە چەند رۆژی رابردوودا و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری كەسوكاری شەهیدان و نوێنەری لایەنەسیاسییەكان و جەماوەری ناوچەكە، لەسەر گۆڕستانی گوندی قۆڕیتانی دەشتی كۆیە مەڕاسیمێكی یادكردنەوە بەرێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا وتاری وەزارەتی كارو باری شەهیدان و ئەنفالكراوان و قائیمقامیەتی قەزای كۆیە و كەسوكاری شەهیدان پێشكەشكران و چەندان شیعرو پەخشان خوێندرانەوە و پێشانگەی وێنەی شەهیدان كرایەوە و 49 نەمام لەسەرگۆڕستانی شەهیدان داچێندران.
جێی ئاماژەیە لە رۆژی 28/11/1985 ژمارەیەك هێلیكۆپتەری رژێمی بەعس هێرشێكی چڕیان كردە سەر گوندی (قۆڕیتان)ی دەستی كۆیە و لە ئەنجامدا 21 كەس لە ژن و منداڵی ئەو گوندە و ژمارەیەك هاووڵاتی گوندەكانی تری دەشتی كۆیە شەهیدكران.
تێكڕاش گوندی قۆریتان تا ئێستا خاوەنی 49 شەهیدە، بۆیەش لە مەراسیمەكەدا یادی هەموو شەهیدەكان پێكەوە كرایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*