سەرەکی » وەرزش » باڵۆن دۆر

باڵۆن دۆر

سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ مه‌راسیمی به‌خشینی تۆپی زێڕین (باڵۆن دۆر)ی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و گۆڤاری ناوبراو رێكیده‌خات و خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانی ساڵی ٢٠١٧ ده‌درێت.
میسی و كریستانۆ رۆناڵدۆ دیارترین پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، پێشتر فرانس فوتبۆڵ ناوی ٣٠ پاڵیوراوی ئاشکرا کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌شی كریستیانۆ چامپیۆنس لیگی ئه‌وروپاو له‌ هه‌مان كاتیشدا نازناوی لالیگاشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بردۆته‌وه،‌ ئه‌م پاڵێوراوی سه‌ره‌كییه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌.
ئه‌م یاریزانه‌ تائێستا چوار تۆپی زێڕینی بردۆته‌وه‌، خاوه‌نی ریكۆردی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش لیۆنێل میسییه‌، ئه‌گه‌ر كریستیانۆ ئه‌م باڵۆن دۆره‌ بباته‌وه‌، ئه‌وا له‌گڵ میسی ده‌بنه‌ خاوه‌نی ریكۆردی زۆرترین براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌.
شایانی باسه‌ چه‌ند ساڵی رابردوو باڵۆن د‌ۆری فرانس فوتبۆڵ و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی فیفا لێكدرابوون و یه‌ك خه‌ڵات بوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ فیفا و فرانس فوتبۆڵ جیابوونه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و خه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌ن به‌باشترین یاریزانی جیهان.

print

 25 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*