سەرەکی » ئاراستە » لە شاری كەلار یادی شەهید سەردار فەقێ‌ محەمەد كرایەوە

لە شاری كەلار یادی شەهید سەردار فەقێ‌ محەمەد كرایەوە

یادگار عەلی

لە رۆژانی رابردوودا و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتیی ی.ن.ك لە مەراسیمێكی شایستەدا بەناونیشانی (حیكایەتی درەختێكی ئەفسوناوی كەڵەگەت)، یادی 26 ساڵەی شەهید (سەردا فەقێ‌ محەمەد) لە هۆڵی وەرزش و لاوانی گەرمیان لە شاری كەلار كرایەوە و تیادا كەسوكارو خانەوادە و هاوڕێ‌ و هاوسەنگەرانی شەهید و ژمارەیەكی بەرچاوی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كادران ئامادەی بوون.
دوای دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان، ژیاننامەی شەهید (سەردار فەقێ‌ محەمەد) خوێنرایەوە و لە درێژەی مەراسیمەكەشدا هەریەك لە (مەحمود سەنگاوی ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەركردایەتی یەكێتی و مامۆستا عەلی پەرلەمان، شێرزاد باوەنوری لەچەند وتەیەكدا باسیان لە سەروەرییەكانی شەهید سەرداركرد، لەكۆتاییشدا (شاباڵ شەهید سەردار) وتاری بنەماڵەی پێشكەشكردو و كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.
شەهید سەردار فەقێ‌ محەمەد ناسراو بە سەرداری ڕابەر سیاسی، ساڵی 1956 لە كفری لەدایكبووە و ساڵی 1977 پەیوەندیكردووە بە كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستانەوە، دواتر بوەتە پێشمەرگەو ڕابەر سیاسی لە تیپی 53ی شێروانە.
ساڵی 1993 بووەتە كارگێڕی مەكتەبی عەسكەری كەركوك و لەژیانی پێشمەرگایەتیدا دوجار برینداربووە.
ڕۆژی 26/12/1993 لەگوندی (ژاڵەی سەفەر)ی گەرمیان چووە كاروانی شەهیدانەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*