سەرەکی » ئابووری » عیراق سێ رێكەوتنی ئابووری ئیمزا دەکات

عیراق سێ رێكەوتنی ئابووری ئیمزا دەکات

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات: بەغدا دەرگای بەڕووی ئەمەریكاو ژاپۆن‌و كۆریای باشوور كردۆتەوە، بۆئەوەی چەند رێكەوتنامەیەكی هاوبەش ئیمزابكەن، واشنتۆنیش پێشوازی لەو پێشنیازە كردووە.
مەزهەر محەمەد ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە: لایەنی ئەمەریكی پێشوازیان لەو بیرۆكەیە كردووەو بەڵێنیانداوە لێكۆڵینەوە لەو پرسە بكەن‌و دواتر وەڵامی بەغدا بدەنەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە رێككەوتنی ستراتیژی لەهەموو كەرتە جیاوازەكاندا هەیە، بەڵام پێویستی بەجوڵەی دیپلۆماسی هەیە بۆ ئەوەی چالاكیان بكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە: حكومەتی عیراق پێشوازی لە ئەمەریكاو ژاپۆن‌و كۆریای باشوور دەكات، بۆئەوەی رێكەوتنەمای هاوبەش ئیمزا بكەن لەو بوارانانەی كە پەیوەندیان بە ژێرخانی ئابووری و بەرهەمهێنانی راستەوخۆ و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی و كەرتەكانی ترەوە هەیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*