سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » بۆچی بێتاقەتیت؟

بۆچی بێتاقەتیت؟

– بۆچی بێتاقەتیت؟
ئەردۆغان: ئەڵێن کورد لە یەمەنیش ھەیە
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
دکتۆر: سبەینێ جومعەیە ئەبێ عیادە نەکەمەوە
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
ئافرەت: لە بەیانییەوە ڕەسمێکم داناوە شەش لایکم بۆ ھاتووە
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
خونچە: ئەو برادەرە ھەزار سوێند ئەخوا ئەڵێ ھەڤاڵ چیمەن دەنگم بۆ دای
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
کورد:بەتەمان تەلەفزیۆنێکی تر دانێن
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
شەھید شاکیر فەتاح: جادەیەکیان بە ناوی منەوە ناو ناوە بیست و چوار مەترە
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
مەسئول: گەنجی ئێستا زۆرزانە بە خوتبە لەخشتە نابرێ
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
موعارەزە: تەیارە ئۆکرانییەکە یەک کاربەدەستی ئێرەی تیا نەبوو
****
-بۆچی بێتاقەتیت؟
کابرایەک: لەو سوپەرمارکێتە تەبەقێ ھێلکەم کڕی مریشکەکەی پێنج ساڵی تر لە دایک ئەبێ
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
کارمەندی کارەبا: مودیرەکەمان زۆپای داری بۆ کڕیوین بۆ دائیرە
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
برایم پاشا: ڤیدیۆیەکی ئێستای مەڵکەندییان بۆ ناردم
****
– بۆچی بێتاقەتیت؟
مێرد: ئەی سووڕت بۆ بدەم؟!!!!!

print

 591 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*