سەرەکی » هەواڵ » ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوەو چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێكران.
لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، پڕۆژەی پەیڕەوی (پیادەكردنی پیشەی چاودێری‌و وردبینی ژمێریاریی لەهەرێمی كوردستان-عیراق) خرایەڕوو تایبەت بەپیشەی ژمێریاریی یاسایی، كە كاری وردبینی لەبودجەی كۆمپانیاكان دەكەن بەمەبەستی رێكخستنەوەی باج. لەوبارەیەشەوە سەرۆكی حكومەت، وتی: وەك بەشێك لەهێڵە گشتییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم‌و چاكسازیكردن لەداهات‌و بۆ رێگەگرتن لەخۆدزینەوە لەدانی باج‌و رەسمی گومرگی، كە بەشێكی داهاتی گشتی پێكدێنن، هەروەها لەپێناو گەیشتنی فەرمانگەكانی باج‌و گومرگ بەزانیاریی دروست سەبارەت بەداهاتی پڕۆژەكانی باجدەران، پێویستە دامەزراوەكانی حكومەت‌و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بەشێوەیەكی پیشەییانەو لەچوارچێوەی یاساو رێنماییەكاندا وردبینی تەواو لەژمێریارییەكانیاندا بكرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی‌و ئابووریی لەپێناوی ئاسانكاری لەكاروباری باجدا، بۆ ئەوەش بەپێویستی زانی پەیمانگەی باڵای پێگەیاندنی ژمێریارو وردبینان بخرێتەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ پێگەیاندنیان بەشێوازێكی ئەكادیمیانەو بەپێی پێوەرە زانستییەكان. هەروەها دوای گفتوگۆكردنیش لەسەری، پڕۆژەكە پەسەندكرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*