سەرەکی » هەمەڕەنگ » دوای 48 ساڵ دۆزرایەوە

دوای 48 ساڵ دۆزرایەوە

حەبیب ئەلرەحمان هاووڵاتییەكی بەنگلادشییە‌و تەمەنی 78 ساڵە، بۆ ماوەی 48 ساڵ لە كەس‌و كارەكەی ونبووە‌و بەم دواییانە لە رێگەی فەیسبوكەوە دۆزرایەوە.
حەبیب كاتی خۆی لە شاری سیلهیتی باكووری خۆرهەڵاتی بەنگلادیش خاوەنكار بووە‌و چوار منداڵیشی هەبووە، رۆژێك لە ماڵ دەچێتە دەرەوە بە نیازی كار، بەڵام بێسەرو شوێن دەبێت‌و زۆریش بەدوایدا دەگەڕێن نایدۆزنەوە.

لەم دواییانەدا حەبیب لە فەیسبوكدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی تایبەت بە خۆی بڵاو كردۆتەوە‌و تیایدا داوا دەكات یارمەتی بدەن لە چاسەری نەخۆشییەكەیدا، هەر بەهۆی ئەو ڤیدیۆیەوە ژنی یەكێك لە نەوەكانی لە فەیسبوكدا دەیدۆزێتەوە‌و كەس‌و كارەكەی ئاگادار دەكاتەوە.
حەبیب لە مانگی رابردوودا لەبەر ئەوەی باسكی شكاوە لە نەخۆشخانە كەوتووە، بەڵام پارەی تەواوی پێ نەبووە بەشی نەشتەرگەرییەكەی بكات‌و ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاو كردۆتەوە تا خەڵكی یارمەتی بۆ كۆ بكەنەوە، لە بارەی هۆكار‌و شێوازی ونبوونەكەشی حەبیب وتوویەتی هیچی بیر نییە‌و نازانێ بۆچی ون بووە.

أ.ف.پ

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*