یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ پاولۆ گێرێرۆی كاپتن و گۆڵكاری هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆی بۆماوه‌ی ساڵێك له یاریكردن وه‌ستاند، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌و یاریزانه ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا بكات.
لیژنه‌ی ئینزیباتی سه‌ر به فیفا پێشتر بۆ ماوه‌ی مانگێك ئه‌و یاریزانه‌ی به تۆمه‌تی خواردنی ماده‌ی وزه‌به‌خش وه‌ستاند و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه به‌شداری یارییەکانی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیالی نه‌كرد، به‌ڵام دوای پشكنینی زیاتر بڕیاریدا سزاكه بۆ ساڵێك زیاد بكات.
لیژنه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆتهوەو تیایدا هاتووه: دوای لێكۆڵینه‌وه له دۆخی كه‌یسه‌كه بڕیاردرا گێرێرۆ ماوه‌ی ساڵێك رابگیرێت، چونكه ئه‌و پشكنینه‌ی بۆی كراوه‌ی ده‌ری خستووه ماده‌ی كۆكاین له خوێنی دا هه‌بووه، ئه‌م ماده‌یه‌ش له‌نێو ماده قهدهغهكراوهكاندایه.
گێرێرۆ له‌دوای یاری پیرۆ به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین له پاڵاوتنی مۆندیال پشكنینی بۆ كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ماده‌یه‌ی خواردووه، هه‌رزووش یه‌كێتی تۆپی پێی پیرۆش بۆ ئه‌وه‌ی سزای هه‌ڵبژارده‌كه نه‌درێت بڕیاریدا ئه‌و یاریزانه رابگرێت.
سزادانه‌كه‌ش له رۆژی 3/11-ەوە ده‌ستپێده‌كات و ساڵی داهاتووش له‌و به‌رواره سزاكه‌ی كۆتایی دێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه یاریزانه‌كه‌ی پێشووی یانه‌كانی بایرن مونشن و هامبۆرگی ئه‌ڵمانی به‌شداری مۆندیال ناكات.
45 جار بینراوە