سەرەکی » ئاراستە » ژیاننامەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە

ژیاننامەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە

– ناوى تەواوى: ئاسۆ عومەر محەمەد
– نازناوی هونەری: سوارە
– لە ساڵی 1964 لە شارى سلێمانى لەدایکبووە.
– پیشە: ئەکتەر و شانۆکار و پێشکەشکار.
– لە ساڵى 1946 بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەوساڵە، بنەماڵەکەیان لەپێنجوێنەوە هاتونەتە شارى سلێمانی.
– لە ساڵى 1972 کاتێک خوێندکارى پۆلى سێیەمى سەرەتایى بووە، بەهرەى هونەرى تێدا بەدیکراوە و (3) سێ مامۆستاى شانۆکار بەشداریان لە چالاکى خوێندنگاکەى پێکردووە.
– لە ساڵى 1979 لە تەمەنى (15) ساڵیدا ئەوکاتەى خوێندکارى ناوەندى بووە چووەتە تیپى هونەرى لاوانى سلێمانى.
– لە ساڵى 1979 لە تەمەنى (15) ساڵیدا لە فێستیڤاڵێک لە شارى هەولێر بە شانۆگەرى (دڵدارانى باران) بەشدارى لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.
– بەشى کارگێڕى لە پەیمانگای تەکنیکى بەغدا تەواو کردووە
– لە سەر هەڵوێستەکانى چەندین جار زیندانى کراوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە پاش تەمیزکردنەوەی حوکمەکەی گۆڕدراوە بۆ زیندانی تاهەتایی دواتر بەر لێبوردنی گشتی ساڵی1988 کەوتوەو ئازاد کراوە
لە ساڵی 1997 بۆ 1998 ئامادە کارو پێشکەشکاری بەرنامەی پێشبڕکێ بووە لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کەناڵی مەرکەزی
– لە ساڵى 2007 بوەتە بەڕێوەبەرى کارگێڕى بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ.
– لە ساڵى 2011 بووەتە ئەندامى دەستەى باڵاى بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ.
– لە ساڵى 2019 بووەتە جێگرى سەرۆکى بنکەى ئەدەبى و روناکبیریى گەلاوێژ.
– لە سەرجەم فێستیڤاڵەکانى گەلاوێژ و چالاکییە ئەدەبى و هونەرییەکانى گەلاوێژ رۆڵى کاراى هەبووە.
– لە چەندین شانۆ و دراماى تەلەفزیۆنى بەشداریکردوە.
– درامای گەردەلوول و فیلمى (ژانی گەل) دیارترین ئەو کارە هونەریانەن کە رۆلێکی سەرەکی تێدا گێڕاوە.
– زیاتر لە (30) سى ساڵ لە بوارى نواندن کارى کردووە.
– لە کەناڵى کوردسات بەرنامەى (وێنەکانی دوێنی) پێشکەش دەکرد.
– خاوەنى (2) کتێبە، یەکەمیان بەناوى (پێنجوێن مەملەکەتى گوڵە زەردە)، لە ساڵى 2015 چاپى کردووە، دووەمیان بەناوى (سلێمانى و خاکى)، کە (830) لاپەڕەى رەنگاو رەنگە، لەئێستادا لەژێرچاپدایە، بەڵام مەرگ رێگەى نەدا بەچاپکراوى ئەو بەرهەمەشى ببینێ.
– سیناریۆى دراماى (سنوور)ى پاکنوس کردبوو، ئامادەبوو بۆ چاپکردن و درامایەکى تەلەفزیۆنى، بەڵام مەرگ رێگەى نەدا ئەمیشیان بەچاوەکانى خۆى ببینێ.
– (رەبەن) نوێترین کارى هونەرى بوو، وەکو بیرۆکە و نوسینیش، بەشێکى لەبارەوە نوسیببوو، بەڵام مەرگ رێگەى نەدا تەواوى بکات.
– لە رۆژى دووشەممە 30/12/2019 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ لە تەمەنى (55)
– ساڵى دا لە شاری سلێمانی بە جەڵتەى دڵ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.
ساڵی 1994 لە دەنگی زانکۆ لە زانکۆی سلێمانی دامەزراوە.
ساڵی 1996 وەک لێپرسراوی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دەستبەکار بووە.
لە ساڵی 2000 تا 2001 لە مەکتەبی پەیوەندیەکانی ی.ن.ک لە شاری دیمەشق لە سوریا کاری کردووە.
لە ساڵی 2001 تا 2003 لە ئەنجومەنی وەزیران لە نوسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت دەست بەکار بووە.
سالی 2003 تا 2005 لە مونەزەمەی باواجی بۆ هەڵگرتنەوەی مین وەک لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیکان کاری کردووە.
لە ساڵی 2005 تا کۆتایی لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەما بە ناونیشانی ئەکتەر فەرمانبەر بووە.

print

 109 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*